__ رووداوی تەقینەوەكەی ئاوایی نشكاش كرایە شانۆ__ كرێكارانی شارەوانیی پاوە، بانگەوازی هاوكاری كردنیان بڵاو كردەوە__ بارودۆخی نالەباری زیندانیێكی سیاسی كورد دوای 16 رۆژ مانگرتن__ مەرەخەسی نەدان بە زیندانیێكی سیاسی كورد سەرەرای گیرۆدەبوونی بە سەرەتان__ بارودۆخی بێهداشت و ئاسایشی بەندی ژنانی زیندانی سنە قەیراناوییە__ نارەزایەتی باڵی توندرەوی ویلایەتی فەقێه لە رێكەوتنی ناوكەیی__ ئاشكرابوونی چەكە نوێیەكەی ئیسرائیل و هۆشداری ئەمریكا__ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌مه‌ن رووده‌دات شه‌ری‌ به‌وه‌كاله‌تی‌ ئێران و سعودیه‌یه‌

رووداوی تەقینەوەكەی ئاوایی نشكاش كرایە شانۆ
بە بەشداری منداڵانی قوربانی تەقینەوەكەی ئاوایی نشكاشی مەریوان و ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكە، شانۆیەك لەژێر ناوی " منداڵە ئاسمانییەكان" بەڕێوە چوو. بەپێی هەواڵی كوردپا، تەقینەوەی مین و بریندار بوونی منداڵە بێ‌تاوانەكانی ئاوایی نشكاش كە لە كۆنە پایگایەكدا بوونە قوربانی، لەلایەن سۆران حوسێینیەوە كراوەتە شانۆ. سۆران حوسێنی دەرهێنەری شانۆی " منداڵە ئاسمانییەكان" بە هەواڵدەری ئیرنای وتووە: ئەگەر ئێمە وەكوو هاووڵاتیی ناتوانین برین و زامەكانی ئەو منداڵانە سارێژ بكەینەوە، دەكرێ‌لە هەست و سۆزیان كەڵكی خراب وەرنەگیرێت و رێزیان بگرین. رێكەوتی ٢٦ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٧ منداڵی تەمەن ٨ هەتا ١٢ ساڵ لە گوندی نشكاشی مەریوان لەكاتی یاری كردن لە كۆنە بنكەیەكی سوپای پاسداران تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بوون، كە یەكێك لەو منداڵانە بەناوی گەشبین كەریمی دەستبەجێ لاقی پەڕی. گەشبین كەریمی لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا بەهۆی ئاسەوارەكانی تەقینەوەی ئەو مینە، چاو و گوێچكەیەكی لەدەست داوە.








كرێكارانی شارەوانیی پاوە، بانگەوازی هاوكاری كردنیان بڵاو كردەوە
 پێرسۆنێلی خزمەتگوزای شارەوانیی پاوە لە هەوڵێكی فەرهەنگیدا داوایان لە هاووڵاتیانی ئەو شارە كردووە كە هاوكاری ئەو شارەوانییە بكەن.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٤ی خاكەلێوە، كرێكارانی بەشی " لێزان سەنعەتی گەڵاڵە" لە رێپێوانێكی هێمنانە و بە هەڵگرتنی نووسراوە و پلاكارد، خوازیاری هاوكاری كردنی هەرچی زیاتری هاووڵاتیانی كورد لەگەڵ پێرسۆنێلی ئەو ئیدارەیە بوون. فاتێح گەڵاڵی سەرپەرەستی كۆمپانیای خزمەتگوزاری "لێزان سەنعەتی گەڵاڵە" ئامانج لەو رێپێوانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ هاوكاری هەر چی زیاتری هاووڵاتیان لەگەڵ كرێكارانی شارەوانی شاری پاوە. ئەو سەرپەرەستە باسی لەوەش كرد، ئەو رێپێوانە بەدروشمی " بۆ دروستكردنی گوڵستانێكی شیاو و جوان بەڵێنمان داوە، لەو پێناوەدا پێویستیمان بە هاوكاری ئێوە هاووڵاتیانی خۆشەویست هەیە" بەڕێوە چوو.شارستانی پاوە لە ئوستانی كرماشان هەڵكەوتووە و ٥٩ هەزار كەس حەشیمەتی هەیە.








بارودۆخی نالەباری زیندانیێكی سیاسی كورد دوای 16 رۆژ مانگرتن
بە تێپەربوونی 16 رۆژ بە سەر مانگرتنی زیندانی سیاسی كورد، كەریم مووسازادە، بەرپرسانی قەزایی لەمەر داواكارییەكانی ناوبراوو هەروەها كەمتەر خەمن و بارودۆخی جەستەیی ناوبراوو لە نالەباریدایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، زیندانی سیاسی كورد كەریم مووسازادە كە لە زیندانی بەندەرعەباس راگیراوە لە نارەزایەتی بەوەیكە سەرەرای كۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەكەی تاكوو ئێستا ئازاد نەكراوە مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی وتەی یەكێك لە هاوبەندییەكانی ناوبراو ماوەی یاسایی زیندانەكەی تێپەراندووە بەڵام بە بێ هیچ هۆكارێك لە لایەن دادستانی بەندەرعەباسەوە لە زیندان راگیراوە و ئازاد نەكراوە. جێگەی باسە كە ئەم زیندانیە سیاسیە كوردە گیرۆدەی نەخۆشی هەناوو چەندین نەخۆشی دیكە بووە بەڵام تاكوو ئێستا بەرپرسانی زیندان هیچ پێراگەیشتنێكی پزشكییان بۆ نەكردووە.








مەرەخەسی نەدان بە زیندانیێكی سیاسی كورد سەرەرای گیرۆدەبوونی بە سەرەتان
ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی كورد تووشی نەخۆشی سەرەتان بووە و سەرەرای پێویستی زۆری بە پێراگەیشتنی پزشكی بەرپرسانی زیندان ئیزنی هاتنە مەرەخەسی پێنادەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئەفشین سۆهرابزادەی تەمەن 23 ساڵ، بە هۆی نەخۆشی سەرەتان و خوێنرێژی ناوخۆیی لە بارودۆخێكی نالەباری جەستەییدا ژیان بەسەر دەبات و دوای تێپەربوونی یەك ساڵ بەسەر داواكاری مەرەخەسییەكەیدا، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئیزنی هاتنە دەرەوەی لە زیندان بە مەبەستی چارەسەری پزشكی پێنادەن. جێگەی باسە كە باوەر پێكراوی پزشكی زیندانەكانی پارێزگای هۆرمۆزگان دوای بینینی سۆهرابزادە لە نامەێكدا بۆ بەرپرسانی زیندان رایگەیاندووە كە، بارودۆخی جەستەیی ناوبراوو نالەبارە و پێویستی خێرای هەیە بە پێراگەیشتنی پزشكی لە دەرەوەی زیندان. بەڵام تاكوو ئێستا دادگۆستەری پارێزگای سنە بە پێدانی مەرەخەسی پزشكی بە ناوبراوو رازی نەبووە.








بارودۆخی بێهداشت و ئاسایشی بەندی ژنانی زیندانی سنە قەیراناوییە
بارودۆخی بێهداشتی و ئاسایشی بەندی ژنانی زیندانی سنە زۆر نالەبارە و ئەو زیندانیانە لە مافی هەواخۆری بێبەشن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەرەرای بوونی 16 زیندانی ژن لە بەندی ژنانی زیندانی سنە، بەڵاڵام ئەو بەندە  هەواخۆریێكی بچووكی هەیە كە مەساحەتەكەی پێنج تا شەش مەتر دەبێت و زۆربەی كاتەكان ئەو زیندانیانە لە مافی هەواخۆری بێبەشن.  بە پێی ئەم راپۆرتە رێژەی زیندانیانی ژنی ئە زیندانە لە ئێستادا 16 زیندانییە كە لە شوێنێكی بچووكدا راگیراون و هەواخۆریشی نییە كە ئەمە بووە بە هۆی گیرۆدەبوونی زۆربەی ئەو ژنە زیندانیانە بە نخۆشی جۆراوجۆر كە لە نەبوونی شوێن و هەوای پێویست سەرچاوەی گرتووە. جیگەی باسە كە تاكوو ئێستا بەندی زیندانیانی سیاسی ژن لە زینانیانی گشتی جیا نەكراوەتەوە و زیندانی سنە تەنیا یەك بەندی ژنانی هەیە.








نارەزایەتی باڵی توندرەوی ویلایەتی فەقێه لە رێكەوتنی ناوكەیی
باڵی توندرەوی رژێمی ئاخوندی ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییان بەرانبەر ئەو رێكەوتنە سەرەتاییەی نێوان رژێمی ئاخوندی و وڵاتانی زلهێزی جیهان ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ودایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاوا بووه‌ و بۆ ئێرانیش کاره‌ساته‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، حسین شه‌ریعه‌تمه‌داری، ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای رژێمی ئاخوندی و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی که‌یهان رایگەیاندووە، که‌ "ئێران ئه‌سپه‌ ئاماده‌که‌ی بۆ پێشبڕکێ گۆڕیوه‌ته‌وه‌ به‌ جڵه‌وێکی ناڕێـک و پێک." هەروەها مه‌هدی موحه‌مه‌د، شیکه‌ره‌وه‌ی کۆنه‌پارێز له‌ ئاماژه‌یه‌کدا به‌ دامه‌زراوه‌ی فۆردۆ بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ به‌راییه‌ کاره‌ساتێک له‌ فۆردۆ هاتۆته‌ ئاراوه‌.جێگەی باسە كە بەشێكی زۆر لەو رەخنانە دژ بە حسەن رۆحانی و تیمی وتووێژكەری رژێمی ئاخوندییە و رەخنەگران پێیان وایە كە سەروەری رژێمی ئاخوندی بەم رێكەوتنە كەوتووەتە مەترسییەوە.








ئاشكرابوونی چەكە نوێیەكەی ئیسرائیل و هۆشداری ئەمریكا
ئیسرائیل تەنیا بە یەك بۆمبی كارۆمۆغناتیسی دەتوانێت ئێران بگەرێنێتەوە بۆ چاخی بەردین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئیسرائیل بۆمبێكی نوێی بە ناوی كارۆمۆغناتیس بەرهەمه هێناوە كە لەسەر زەوی دەتەقێندرێت و دەبێتە هۆی درووست بوونی مەیدانێكی كارۆمۆغناتیسی كە توانای ئەوەی هەیە گشت ئامێرەكانی سەر رووی زەوی لە كار بخات. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم زانیارییانە لە سەرچاوەێكی ئاگاداری ئەمریكاوە بۆ رۆژنامەی سەندی تایمزی بریتانی ئاشكرا كراوە. جێگەی باسە كە بەرهەمهێنانی ئەو چەكە لە لایەن ئیسرائیلەوە دوای ئەو هات كە دەنگۆی لێدانی بنكە ناوكەییەكانی رژێمی ئاخوندی لە لایەن ئەو وڵاتەوە باسی لێوە كرا. هەروەها ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە كە ئەگەر ئیسرائیل ئەو چەكە دژ بە ئێران بە كار بێنێت، ئێران دەگەرێتەوە بۆ چاخی بەردین.








ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌مه‌ن رووده‌دات شه‌ری‌ به‌وه‌كاله‌تی‌ ئێران و سعودیه‌یه‌
له‌پێناو سه‌لماندنی باڵاده‌ستی له‌ناوچه‌كه‌دا، ململانێی یه‌مه‌ن بووه‌ته‌ جه‌نگی خۆسه‌پاندن له‌نێوان رژێمی ئاخوندی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، گۆڤاری دیرشپیگلی ئەڵمانیا بڵاوی كردووەتەوە كە، باس له‌ راستیی ئه‌و كێبڕكێیه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌نێوان ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دایه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌ستوه‌ردانی سعودیه‌ له‌ ره‌وشی یه‌مه‌ن، ته‌نها بۆ پاراستنی ئاسایشی ریاز خۆی نییه‌، به‌ڵكو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ركابه‌ره‌ ئایدۆلۆژییه‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت ململانێیی سوننه‌ و شیعه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. گۆڤاری دیرشبیگڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا نییه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌ ئیسرائیل، عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین گومانی به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ وێڕای رووداوه‌كانی عیراق و سوریا، ململانێی یه‌مه‌نیش خۆی هه‌ڵدایه‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ تاران و ریاز به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌و جه‌نگه‌ ده‌كه‌ن.

ڕێکه‌وت: 2015-04-05 13:32:03
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 16ی خاكەلێوەی 1394 )