خەباتمێدیا: رۆژی 31ی مانگی مارسی 2015 هاوكات لەگەڵ یاری توپی پێی نێوان سوئید و ئێران ئاكسیۆنێكی نارەزایەتی دژی سیاسەتەكانی رژیمی ئاخوندی و بە تایبەتی ئیعدامی لاوانی كورد  لە لایەن  ئازادیخوازانی كورد و ئێرانی بەرێوە چوو. كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوئید و هەندێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و حیزب و لایەنە سیاسیەكان فیدراسیۆنی یاری توپی پێی سوئیدیان مەحكووم كرد بۆ بەرێوەبردنی یاری دۆستانە لەگەڵ تیمی تۆپی پێی...
 ئێران لە كاتێك كە سیاسەتی ئیعدامی لاوانی كورد لە پەرەسەندان دایە و  پێشیلكارییە جۆراوجۆرەكان لە لایەن رژیمی ئێرانەوە بەردەوامە. نارازییان لە كاتی هاتنی كارمەندانی باڵوێزخانەی رژیم و ژمارەیێك لە دیپلۆماتكارانی رژیم بە دروشمی نا بۆ ئیعدامی زیندانیانی سیاسی و ئازادی و یەكسانی بۆ ژنانی ئازادیخواز لە ئێران رووبەروویان بوونەوە.  كوردستانیان و دۆستانیان داوایان لە سوێد و یەكێتى ئەوروپا كرد، بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی بەندكراوانی سیاسی و مەدەنی بكەونە هەوڵدان.
جێگەی باسە ژمارەیێك لە ئەندامانی كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لەو چالاكیە دا بەشدارییان كرد. 

ڕێکه‌وت: 2015-04-05 19:51:42
به‌شی ( بەشداری كومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات ی كوردستان لە ئاكسیۆنێكی نارەزایەتیدا )