خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 8-4-2015 لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بلە بۆ كەسانی نموونەیی دەستیپێكرد. لە سەرەتای مەراسیمەكەدا بەرێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەكو سەرۆكی رێكخراوی ئیبراهیم فاوندەیشن بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو وتارێكی پێشكەشكرد. لە بەشێكی تری رێوڕەسمەكەدا...
 فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیان و كارو چالاكییەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد پێشكەشكرا و چەند هونەرمەندێكیش خەڵاتیان پێ بەخشرا.
جێگەی باسە هەیئەتێكی پێوەندیی سلێمانی سازمانی خەبات ی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز كاك رەحمان پووركەریمی بەرپرسی پێوەندیی سلێمانی و بەرێزان كاك جەماڵ عەلیپوور ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەبات و كاك جەماڵ دیوەر كادری پێوەندیی سلێمانی لەو رێورەسمەدا بەشدارییان كرد. 


ڕێکه‌وت: 2015-04-09 15:16:44
به‌شی ( بەشداری پێوەندیی سلێمانی سازمانی خەبات لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بلە )