__ لەمزگەوتێکدا لە سەقز، نزیک بە ٣٠٠ کەس لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران__ لە مەریوان تەندیسی ئەحمەد بەگی کۆماسی دزرا__ خوێندکارێک و دوو هاووڵاتیی کورد، حوکمی سێدارەیان بۆ بڕایەوە__ بە دیلگیرانی دوو سەركردەی سوپای پاسداران لە یەمەن__ ترسی رژێمی ئاخوندی لە هەڵوێستی یۆكیا ئامانۆ__ رۆیشتنی تیمێكی نیزامی ئەمریكا بۆ عەرەبستانی سعوودی__ سەناتۆر مایك لی: نیگەرانی رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژێمی ئاخوندین__ چاوپێكه‌وتنێكی‌ مێژوویی‌ له‌نێوان ئۆباما و كاسترۆ

لەمزگەوتێکدا لە سەقز، نزیک بە ٣٠٠ کەس لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، لە رۆژانی پێنج‌شەممە و هەینیی حەفتەی رابردوودا دەیان هاووڵاتییان لە مزگەوت و ماڵەکانی گەرەکی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، دوابەدوای تەواوبوونی نوێژی ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە، هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەقز، ٢٦٧ کەسیان لە مزگەوتی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد.ەروەها رۆژی هەینیش ١٢ کەسی دیکەیان لە گەرەکی حاجیاوادا دەستبەسەر کردووەو دەیان کەسی دیکەش لە ترسی دەستبەسەر کران، نێوشاریان بەجێهێشتووە. بە گوتەی هاووڵاتییانی شارەکە، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ژێر ناوی "دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان"دا هێرشیان کردۆتەوە سەر ئەو مزگەوتە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان پەیوەندییان بە رەوتە سەلەفییەکانەوە نەبووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند: بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان لە شاری سنەوە دەرچووەو هەنووکە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە نیو شار و بەتایبەت گەڕەکی حاجیاوای شاری سەقز، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێدەکرێ.








لە مەریوان تەندیسی ئەحمەد بەگی کۆماسی دزرا
 لە درێژەی رەوتی بەردەوامی "دزین"ی پەیکەری ناودارانی کورد لە کوردستانی ئێران، تەندیسی شاعیرێکی ناسراوی کورد لە مەریوان ببێسەر و شوێن کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە، پەیکەری ئەحمەدبەگی کۆماسی، شاعیری ناوداری کورد، کە هاورێ لەگەڵ پەیکەری ٩ شاعیری دیکەی کورد لە پارکی شانۆی مەریوان داندرابوو، دزرا. بەرپرسی شارەوانیی مەریوان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بە (ئیرنا)ی راگەیاندووە: "هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەم تەندیسە دەخەینە گەڕ". شارەوانیی مەریوان، ساڵی رابردوو بە مەبەستی پاراستنی میرات و مێژووی پێشنیان و ناودارانی کورد، تەندیسی ١٠ کەس لە شاعیرانی ناوداری کوردی لە پارکی شانۆی مەریوان دانا. مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٣ی هەتاویش، کۆنگرەیەک بۆ یادی ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە "خاڵۆی کۆماسی" لە تەلاری فەرهەنگ و هونەری مەریوان بەڕێوەچوو.ئەحمەد بەگی کۆماسی (١٨٧٦ – ١٧٩٣ی زایینی) لە گوندی بەردە سپی" سەربە بەخشی سەرشیوی مەریوان لە دایک بووەو شاعیری هاوچەرخی شاعیری وەک مەولەوی تاوەگووزی بووە.








خوێندکارێک و دوو هاووڵاتیی کورد، حوکمی سێدارەیان بۆ بڕایەوە
 دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دەستبەسەریدان، بە سێدارە مەحکووم کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا، چالاکی خوێندکاریی کوردی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران و دوو زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد بەناوەکانی دیاکۆ رەسووڵزادە و حوسێن عوسمانی لەلایەن دەزگای قەزاییرژێمی ئاخوندی ئێرانەوە، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕایەوە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی "ئەنجامدانی تەقینەوە" و "ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیدا"، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. سابیر شێخ عەبدوڵڵا، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی مستەفا، حوسێن عوسمانی تەمەن ٥٠ ساڵ و دیاکۆ رەسووڵزادە تەمەن ٢٣ ساڵ، مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێـزە لیباس شەخسییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. جێگەی باسە كە، دەزگای ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێران مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٣، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەی کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ٨٩ی شاری مەهاباد و ئەندامەتی لە "کۆمەڵە"دا، تۆمەتبار کرد.








بە دیلگیرانی دوو سەركردەی سوپای پاسداران لە یەمەن
دوو سەركردەی سوپای پاسداران لە شاری عەدەنی یەمەن بە دیل گیراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، هێزەكانی بەرگری خەڵكی لە عەدەن دوو ئەفسەری سوپای پاسارانیان بە دیل گرتووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، دەرەجەی نیزامی ئەم دوو سەركردەیە، سەرهەنگ و سەروانە. سەرچاوەێكی ئاگادار لە هێزەكانی بەرگری خەڵكەوە رایگەیاند كە دوو سەركردەی سوپای پاسداران بە ناوەكانی سەرهەنگ عاسفزادە و سەروان شاهپوور كەوتوونەتە دەستیان. جێگەی باسە كە ئەم دوو سەركردەی سوپای پاسدارانە لە ناو چەكدارانی حوسیدا بوون و هەر كامەیان لە عەمەلیاتێكی جیادا دەستبەسەر كراون.








ترسی رژێمی ئاخوندی لە هەڵوێستی یۆكیا ئامانۆ
راگەیاندنەكانی باندی خامنەیی ترسی رژێمی ئاخوندییان لە هەڵوێستی سكرتێری گشتی ئاژانسی ئێنرژی ئەتۆمی راگەیاند و نووسیویانە، چ گەرانتیێك بوونی هەیە كە یئكیا ئامانۆ راپۆرتی درۆ بڵاو نەكاتەوە كە لە ئەگەری بڵاوكردنەوەی وەها راپۆرتێك نیزام بە پێشێلكردنی رێكەوتننامە تاوانبار دەكرێت و رێگای گەمارۆكان كراوەتر دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، یۆكیا ئامانۆ، جارێكیتر دوودڵی خۆی لەمەڕ ئامانجی بەرنامە ناوكەییەكەی رژێمی ئاخوندی نیشان دا. ئامانۆ رۆژی سێشەممە لە قاهێرە رایگەیاند، ئاژانس شەكی هەیە كە رژێمی ئاخوندی بەرنامە ناوكەییەكەی خۆی لە چالاكی رانەگەێندراودا وەگەر نەخاتەوە.








رۆیشتنی تیمێكی نیزامی ئەمریكا بۆ عەرەبستانی سعوودی
تیمێكی نیزامی ئەمریكا بە فەرماندەهی سەرلەشكەر كارڵ مۆندی گەیشتە عەرەبستان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، عەرەبستان نیگەرانە لە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەن و ناوچەكە و واشەنگتۆن لە ژێر فشاردایە تاكوو یارمەتی زیاتری هاوپەیمانانی عەرەبی دژ بە حوسیەكانی یەمن بكات. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئالیستر باسكی یەكێك لە وتەبێژانی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا بە مەبەستی بەرگری لە عەرەبستان و پاڵپشتیكردن لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن سەرقاڵی دانی زانیاری پێویست و گرنگە بە هاوپەیمانانی خۆی لە ناوچەكە. بەرپرسانی ئەمریكایی رایانگەیاندووە كە ئەمریكا بە مەبەستی ئاسانكاری لە هاوكارییەكانی بۆ هاوپەیمانانی عەرەبی خۆی و وڵاتانی شۆرای هاوكاری كەنداو، تیمێكی نیزامی پێكهاتوو لە 20 كەس لە ژێر فەرماندەهی سەرلەشكر كارڵ مۆندی رەوانەی ناوچەكە كردووە.








سەناتۆر مایك لی: نیگەرانی رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژێمی ئاخوندین
سەناتۆری كۆماریخواز مایك لی ئەندامی سەنای ئەمریكا لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی فاكس نیوز رایگەیاند، نیگەرانی رەوەندی رێكەوتنی ناوكەیی دەوڵەتی ئەمریكا و رژێمی ئاخوندین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، مایك لی وتی، ئێمە خەریكە لە پەسەندكردنی لایەحەی كوركر - منندز نزیك دەبینەوە. ناوبراوو هەروەها وتی، دڵ ساردبوونەوەی ئەندامانی سەنای ئەمریكا بە شێوەی رۆژانە لە مەر بارودۆخی وتووێژەكان زیاتر دەبێت. جێگەی باسە كە ناوبراو لەمەر دەستراگەیشتنیان بە 67 دەنگ بۆ پێشگرتن لە ویتۆی لایەحەی سەنا لە لایەن ئۆباماوە وتی، ئەگەری زۆرە كە 67 دەنگمان بۆ كۆ بكریتەوە و بۆ گەیشتن بە 67 دەنگ زۆر نزیكین.








چاوپێكه‌وتنێكی‌ مێژوویی‌ له‌نێوان ئۆباما و كاسترۆ
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و رائول كاسترۆ سه‌رۆكی‌ كوبا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ په‌نه‌ما، چاوییان به‌ یه‌ك كه‌وت و ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بیرنادیت میهان وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ هه‌ردوو ئه‌مریكا، سه‌رۆك ئۆباما و سه‌رۆك كاسترۆ سڵاویان له‌ یه‌كتر كرد و ته‌وقه‌یان كرد". به‌رپرسێكی‌ كۆشكی‌ سپیش رایگه‌یاند: "، هه‌ردوو سه‌رۆك دیالۆگێكی‌ راسته‌قینه‌یان نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێته‌وه‌ و كۆببنه‌وه‌".   لوتكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ باكوور و ئه‌مریكای‌ باشوور كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكه‌كانی‌ 30 ده‌وڵه‌تی‌ ناوچه‌كه‌ سازكرا،  دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بۆ یه‌كه‌مین جاریشه‌ كوبا به‌شداریی‌ تێدا ده‌كات.    به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كان، ئۆباما وتی‌: "ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێپه‌ڕی‌ كه‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی‌ له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكای‌ لاتینی‌ وه‌رده‌دا". 


ڕێکه‌وت: 2015-04-11 13:37:41
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی خاكەلێوەی 1394 )