خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 27ی خاكەلێوەی 1394 بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمان خەبات ی كوردستان لە پرسەی خواڵیی خۆش بێت، مەحموود ئاغای هێرۆ كەسایەتی ناسراوی ناوچەی پشدەری كوردستانی عێراق لەشاری  قەلادزێ‌ بەشداریی كرد. شەوی 25 لەسەر 26ی خاكەلێوەی 1394 حاجی مەحموو ئاغای...
 هێرۆ لە پیاوماقوڵانی عەشیرەتی میراودەلی  لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. خوالێی خۆشبێت مەحموود ئاغا یەكێك لەو كەسایەتیە خۆشناو و تێكۆشەرانە بوو كە تێكەڵی لەگەڵ سەرجەم تێكۆشەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەبوو و دۆست و پشتیوانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان لە كوردستانی ئێران  وبە تایبەت دۆستایەتی و  نزیكی لەگەڵ سازمانی خەبات و رێبەرایەتیكەی هەبوو. 
بەو بۆنەوە رۆژی پێنج شەممە بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە پرسەی ناوبراو دا بەشداریی كرد و لە نزیكەوە هاوخەمی خۆی لەگەڵ خزم و ناسیاوانی حاجی مەحمود ئاغا دەربڕی. 


ڕێکه‌وت: 2015-04-17 17:07:43
به‌شی ( بەشداری بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات لە پرسەی حاجی مەحموود ئاغای هێرۆ )