خەباتمێدیا: رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 3ی بانەمەڕی 1394 جاش و مەئمورانی سەر بە دەوڵەتی ئاخوندی هێرشیان كردە سەر گوندی ئاڵۆت سەر بە شاری بانە و كەل و پەلی هاوەڵاتیەكی ئەو گوندەیان بە تاڵان برد.ژمارەیێك لە كەسانی خۆفرۆش و مەئمورانی رژیم لە هێرشێكدا بۆ سەر ماڵی محەممەد كەریمی بە شێوەیێكی...
 نامرۆڤانە دەست دەكەن بە پشكنین و كەل و پەلی ناوماڵی ناوبراو بە تەواوی لەناو دەبەن و لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەیێك كەل و پەل بە نرخی 8 میلیۆن تمەن لەگەڵ خۆیان دەبەن.  بە گوێرەی راپۆرتی شایەتحاڵان ئەوە یەكەم جار نییە ئەو بنەماڵەیە لە لایەن مەئمورانی رژیم هێرش و سووكایەتیان پێدەكرێ‌ و تا ئێستا چەندین جار رووداوی لەم چەشنە بە بیانووی جۆراوجۆری سیاسی و پێوەندیی لەگەڵ هێزە شۆرشگێرەكان رووی داوە. ساڵی 91ی كۆچی خۆریش هەر ئەو كەسانە لە گوندی سیاومە هێرش دەكەنە سەر ماڵی رەشید ئەحمەدی كە باوكی مامۆستای قوتابخانەی بەردەڕشی شاری بانەیە و سووكایەتیەكی زۆریان پێدەكەن. 
بە گویرەی راپۆرتی نێردراو بۆ ماڵپەری خەباتمێدیا ناوی ئەو كەسە دیارانەی لەو هێرشە دا بەشدار بوون بریتیە لە سەرگورد مەردانی ، سەرهەنگ مورادی و جەماڵ رۆستەمی كوری رەحمانی كانی سێو و و خەلیل و مەتەلیب فەخری كوری حەسەن زلەی شەیدیلا لە كەسانی خۆفرۆشی سەر بە رژیمی ئاخوندی.  


ڕێکه‌وت: 2015-04-26 16:02:00
به‌شی ( بە تاڵان بردنی داراییەكانی هاوەلاتیەك لە لایەن مەئمورانی رژیمەوە )