رۆژی 13 بانەمەر كچێكی  خەڵكی مهاباد بە ناوی فەریناز خوسرەوانی لە ترسی دەستدرێژی مەئمورانی ئیتلاعاتی سەر بە رَژیم  خوی لە نهۆمی چوارەمی هوتێل تارای مەهاباد هەڵدایە خوارو گیانی دا.هێزەكانی رژیمی مرۆڤ كوژی ئاخوندی  بەم كردەوەیان جارێكی دیكە ڕووی خۆیان بۆ خەڵك دەرخستەوە. لەئیرانی ژێر دەسەڵاتی دڕەندەو زوڵم و ستەم، ئەمە یەكەم و دوایین تاوان نیەونابێت كە دەرحەق بە ژنان و كچانی وڵاتەكمان ئەنجام ئەدرێت و بەم شێوە وەحشیانەیە هەڵس وكەووتیان لەگەڵ دەكرێ. 
...ئێمە رۆژانە گوێبیستی هەواڵی  چەندین ڕووداو كارەسات وچەوسانەوەو نابەراری و دەستدرێژی لە زیندانەكانی رژیمین،كە بەداخەوە بە هۆی خەفەقانێ كە لەم وەڵاتە لە ئارادایە رووداوەكان وەك خۆی ناگوێزرێنەوە و بەم هۆیەوە زۆربەی كارەساتەكان دەشاردرێنەوەو دیزەبەدەرخۆنە دەكرێن. بە داخەوە فەریناز لەو كارەساتە بە زیندوی ڕزگاری نەبوو تا چیرۆكی دڕندەی و پیلانی ڕەشی خاوەن هوتێل  وسات و سەودا بە ژنان و كچانی كارمەند و كارە چەپەڵەكانی ڕژیمی دواكەتوو باس بكات.
ئێمە رێكخراوی ئافرەتان ئەو كردەوە قیزەونە مەحكوم و ریسوا دەكەین و درود و سلاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی فەریناز و سەرجەم ئەو ژنانەی كە وەك فەریناز بونەتە قوربانی و داوادەكەین كە خەڵكی مەهاباد و شارەكانی دیكەی كوردستان بێ هەڵویست نەبن و بە ریپێوان وخۆنیشان دان توڕەیی خۆیان دەرببڕن.
  سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
  رێكخراوی ئافرەتان
  6ى 5ى 2015


ڕێکه‌وت: 2015-05-07 16:17:34
به‌شی ( پەیامی ڕێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئیران سەبارەت بە مەرگی دڵتەزینی فەریناز خوسرەوانی )