كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان! هەواڵی خۆكوشتنی كچێكی مەهابادی بە نێوی فەریناز خوسرەوانی مرۆڤایەتی هێنایە دەنگ وشێوەی خۆپاراستن وهەرەها پیلانی خاوەن هوتێل ومەئمورانی وەزارەتی بەدنێوی ئیتلاعات،كاردانەوەی توندی كۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵكی مەهابادی بە دووی خویدا هێنا.فەریناز كە ویستیان دەستدرێژی بكەنە سەری و بەم شێوە بازاری هوتێلەكەی پێ گەرم دابهێنن،زور قارەمانە رێگەی مەرگی هەڵبژاردو نەیهێشت شەرەف وكەرامەتی خۆیی وتەواوی كچانی كوردەواری لكە بگرێت... 
...بۆ رێز گرتن لەم شێرە كچەی خەڵكی كوردستان، خەڵكی شاری قارەمان پەروەری مەهاباد ،لەگەڵ ئەوەی هەڕەشەی توندی هێزە چڵكاوخۆرەكانی رژیمیان لەسەر بوو،رژانە سەر شەقام وبە گوتنەوەی شێعارو سوتاندنی هوتێل تارا ،ڕق وبیزاری خۆیان سەبارەت بەو كارەو تەواویەتی نیزامی ئاخوندی دەربڕی.خۆپیشاندەرانی تورەو ناڕازی كە بەو كردەوە جینایەتكارانەی رژیم توڕەو بێزار بوون،هاووكات كردیانە دەرفەتێك تا ڕق و بێزاری پەنگ خواردووی خۆیان لە رژیم دەرببڕن وجارێكی دیكە نا بە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بڵێنەوە..ئەم خۆپیشاندان وتوورەبوونەی جەماوەری مەهاباد سەرانی رژیمی هێناوەتە دەنگ ورۆحانی سەرۆك كۆماری ئاخوندی داوای لێكۆڵینەوە و هێور بوونەوەی بارودۆخەكە دەكات.
لەگەڵ وەدەنگ هاتنی ڕژیم،بە هێزە سەكوتگەرەكان كوچەو كۆڵانی ئەو شارە قارەمانەیان تەنیوە وفەزایێكی ئەمنیەتی وترسێنەریان بە سەر مەهاباددا سەپاندووە، هێزە سەركوتگەرەكانیش بە تەقەی كوێرانە لە خەڵك تا ئێستا چەند كەسیان شەهید وبریندار كردوە.بەڵام بە قسەی رۆخانی ونە چاوسوركردنەوەو هەرەشە وئاخنینی شار بە هێزە سەركوتگەرەكان و دەستڕێژ و شەهید وبریندار كردن،ئەو ڕابوونە دانەمركایەوە، 
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاكی فەریناز وسپاسی گەرمی خەڵكی شاری هەمیشە قارەمانی مەهاباد دەكات كە ڕق وبیزاریان لە رژیم دەربڕی ونەیانهێشت خوێنی ئەم لاوە كوردە بە فیڕۆ بڕوات.
 سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
7ی 5ی 2015
          

ڕێکه‌وت: 2015-05-08 06:56:27
به‌شی ( ڕاگەیێندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە هەڵویستی جوانمێرانەی خەڵكی خۆراگری مەهاباد )