خەباتمێدیا: رۆژی یەك شەممە 20ی بانەمەڕی 1394 لەبەردەم پارلمانی كوردستان بە ئامادەبوونی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و ژمارەیێكی بەرچاو لە كوردانی كوردستانی رۆژهەڵات نیشتەجێ لە هەرێمی كوردستان ئاكسیۆنێكی نارەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كوشتنی فەریناز خوسرەوانی و  دژ بە سیاسەتەكانی رژیمی ئاخوندی بەرێوە چوو. لەو كۆبوونەوەیەدا هەیئەتێكی پارلەمانی كوردستان بە ...
سەرۆكایەتی سۆران عومەر، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی كوردستان بە هاتنیان بۆ ناو ریزی خۆپیشاندەران وێای مەحكووم كردنی ئەو جینایەتە ، پشتیوانی پارلەمانی لە داوای خۆپشاندەران دەربڕی. لە برگەكانی دواتر دا پەیامی هاوبەشی  هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەكانی كورد و كوردستانی و  پەیامی بەرەی ژنانی هەر چواربەشی كوردستان خوێندرایەوە.
خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی مەهاباد تەنیا نییە، رۆژهەڵات هەستاوە و لە دوژمن راساوە و ... پشتیوانی خۆیان لە نارەزایەتیەكانی كوردستانی ئێران دەربڕی و سیاسەتی سەركووت و راوەدوونانی رژیمی ئاخوندییان مەحكووم كرد. 
جێگەی باسە ژمارەیێك لە پێشمەرگە و ئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك رێبوار حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات  و هەروەها نوێنەرایەتی هەركام لە رێكخراوەكانی ژنان و لاوانی خەبات ی كوردستان بەشداریی چالاكانەیان لەو كۆبوونەوە نارەزایەتیە دا هەبوو. 

ڕێکه‌وت: 2015-05-11 19:12:20
به‌شی ( بەرێوەبردنی ئاكسیۆنك لە شاری هەولێر بۆ پاڵپشتی نارەزایەتیەكانی خەڵكی كوردستان )