له دریژه ی كارو چالاكیه كانی ریكخراوه كانی ژنانی روژهه لات له سه ر بانگهیشتی ریكخراوی ئاسوی ژنی كورد روژی ۱۸ی بانەمەری  ۱۳۹۴به رانیه ر به ۲۰۱۵/۵/۸ له باره گای ئه و ریكخراوه كۆبوونەوەێك بە بەشداری رێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران ، ئاسۆی ژنی كورد، كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان، یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان و یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەرێوە چوو.   له و كوبونه وه دا كە سەبارەت بە چەند تەوەری سەرەكی قسە و باس و ئاڵوگۆری بیرورا كرا، لە تەوەری دووهەم بریار درا بۆ یەكخستنی زیاتر و بەرەوپێش بردنى....
 كار و خەباتی ئافرەتانی كورد لە كوردستانی ئێران ناوەندی رێكخراوەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان دابمەزرێ‌. لە ته وه ری یه كه می كۆبوونه وه كدا باس له گرتنی كونفرانسی ژنانی روژهه لات كرا و چونیه تی بەستن و دۆزینەوەی میكانیزمی بەرێوەبردنی  كونفرانسه كە لە كوردستان ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. لەته وه ری دووهه می كۆبوونه وه دریژه دان به كاری هاوبه شی رێكخراوەكانی ئافره تان قسەی لەسەر كرا و لە ئەنجامی باسێكی تێروتەسل بریاری پێكهێنانی ناوەندیك به ناوی ناوەندی ریكخراوه كانی ژنانی رۆهەلاتی كوردستان درا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بە چڕی باس لە رووداوی كوشتنی فەریناز خوسرەوانی لە شاری مەهاباد كرا و لە ئەنجامی قسەكانیش بریاری بەرێوەبردنی ئاكسیۆنێك لە شاری هەولێر و لەبەردەم پارلەمانی كوردستان درا. 
جێگەی باسە هەیئەتی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی گشتی رێكخراوی ئافرەتان لەو كۆبوونەوەیەدا بەشداری چالاكانەیان بوو. 


ڕێکه‌وت: 2015-05-12 15:56:03
به‌شی ( كۆبوونەوەی رێكخراوەكانی ئافرەتانی كوردستانی ئێران و دامەزراندنی ناوەندێكی هاوكاری )