لە ماوەی تەنیا ٥٠ رۆژدا ١٢ کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان لە دەست داوەئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان پیشانگایەکی کردەوەدۆران کاڵکان:ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهاتووه‌ كەنەدا خوازیارە بە زوویی رێبەرانی بەهایی لە ئێران ئازاد بكرێندەخاڵەتی سوپای پاسداران لە هێرشی چەكدارانی حوسی لە فرۆكەخانەی یەمەن

لە ماوەی تەنیا ٥٠ رۆژدا ١٢ کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان لە دەست داوە
لاوێکی کورد بە هۆکارێکی ناڕوون هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی "تۆپزاوا"ی سەربە ناوچەی ورمێ،بە ناوی نیهاد شەبان كوری حەسەن بە هۆکارێکی نادیار و بە هەڵواسینی خۆی، کۆتایی بە ژیانی هێنا.لە یەک ساڵی رابردوودا لە ئوستانی کرماشان ٢٦ کەس لە رێگەی خواردنی حەبی برنجەوە گیانیان لە دەست داوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٢ هاوڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژییان داوە و گیانیان لە دەست داوە. ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە راپۆرت و حاڵەتە تۆمارکراوەکانی خۆکوژی کۆکراوەتەوە و دەشی ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زێدەتر بێت.








ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان پیشانگایەکی کردەوە
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکان، "پیشانگای وێنەی باڵندەکانی مەریوان" لەو شارەدا کرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە مەبەستی ناساندنی زیاتری دونیای باڵندەکان و پێویستیی پاراستنی ژینگەی ئەو باڵندانە و پەرەپێدان بە گەشتیاری، پیشانگایەکی کردەوە. لەو پیشانگایەدا ٢٨ جۆر باڵندەی ئاوی و وشکانیی شاری مەریوان لە قاڵبی سی و شەش بەرهەمدا خراویە بەر چاوی بەشداربوان. پیشانگاکە هەتا رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ لە نیگارخانەی مەریوان بەردەوام دەبێت. شارستانی مەریوان بە بوونی زرێبار بووەتە گەورەترین شوێنی ژیانی باڵندەکانی ئێران و هەتا ئێستا زۆر بە کەمی کەوتووەتە بەر سەرنج و جێگای بایەخی باڵندەناسانی کوردستان و ئێران.








دۆران کاڵکان:ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهاتووه‌ 
ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که‌ وته‌کانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ فه‌رمی نه‌ناسینی به‌یاننامه‌ی دو‌لمه‌ باخچه‌ و پرسی کورده‌کان، ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێهێناوه‌. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، دۆران کاڵکان، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکدا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئاگربڕی نێوان تورکیا و په‌که‌که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشێل کراوه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا پێکدادانی زۆر له‌ نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که‌ نابینین هۆکاره‌که‌ی بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی "گریلا"کانی په‌که‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا شه‌ڕ ناکه‌ن. ناوبراو له‌ درێژه‌دا وتی: له‌ جێژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ و پاش لێدوانه‌که‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کان و په‌که‌که‌ چه‌ند جار هێرش کراوه‌ته‌ سه‌رمان. ئه‌م هێرشانه‌ وه‌کوو سیاسه‌تی نوێ له‌ تورکیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له‌ دانیشتنی کۆتایی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا له‌ یاسایه‌کدا ناسراو به‌ "کتێبی سوور" چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک دراوه‌. له‌م گۆڕانکارییانه‌دا کۆما جڤاکێن کوردستان/ په‌که‌که‌ وه‌کوو ڕێکخراوی سێبه‌ر له‌ تورکیا ناسراوه‌. گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵی قورس بۆ ئه‌و سنوورانه‌ که‌ په‌که‌که‌ی تێدایه‌ پرسێکی جێگای نیگه‌رانیه‌.








كەنەدا خوازیارە بە زوویی رێبەرانی بەهایی لە ئێران ئازاد بكرێن
وەزیری دەرەوەی كەنەدا بە مەحكوم كردنی سەر لە نوێی درێژەی دەستبەسەر كردنی حەوت كەس لە رێبەرانی بەهایی لە ئێران رایگەیاند، جارێكیتر داوای لە رژێمی ئاخوندی كردووە كە ئەوان ئازاد بكات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، لارنس كنون وەزیری دەرەوەی كەنەدا، رۆژی هەینی بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەێك داوای لە رژێمی ئاخوندی كرد كە رێبەرانی بەهایی دەستبەسەر كراو لە ئێران بە زوویی ئازاد بكات. ناوبراو لەم بارەیەوە وتی، بە داخەوە دەبێت بلێم بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی تاكوو ئێستا حەوت كەس لە رێبەرانی بەهاییان كە لە ساڵی 2010 بە 10 ساڵ زیندان مەحكوم كردوون لە زیندان هێشتوویاننەتەوە. بۆیە داوا لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی دەكەم كە هەر چ زوترە ئازادیان بكات.








دەخاڵەتی سوپای پاسداران لە هێرشی چەكدارانی حوسی لە فرۆكەخانەی یەمەن
یەكێك لە دەستبەسەركراوانی گرووپی حوسی كە لە دەست كومیتەی خەڵكی لە عەدەندایە، لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیپێداناوە كە پێنج كەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران چاودێری هێرشی چەكدارانی حوسی بۆ سەر فرۆكەخانەی عەدەن بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سایتی عەدەن ئەلغەد بڵاوی كردووەتەوە كە، ئەم دیلە كە ناوی مۆقەبل فواد عەلی مۆقەبلە رایگەیاندووە كە، یەكێك لەو پاسدارانە بە ناوی ئەبوو زەهرا بە زمانێك قسەی بۆمان دەكرد كە لێی تێنەئەگەیشتین. ناوبراوو هەروەها وتویە كە، فەرماندەی چەكدارانی حوسی لە عەدن كەسێكە بە ناوی سەلاح كە تەنیا كەسە كە زمانی ئەو فەرماندانەی رژێمی ئاخوندی تێدەگات. ناوبراو دیلماج و بەرپرسی گواستنەوەی زانیاری بۆ چەكدارانی حوسی بوو كە لە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانەوە وەری دەگرت.

ڕێکه‌وت: 2015-05-17 16:20:46
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی بانەمەری 1394 )