پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لەمەڕ مەحكووم كردنی كردەوەی ترۆریستی نیوزلەند  

رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمرۆی نیوزلەند هەڵوێستی دەربری کە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
كردەوەی ترۆریستی و كوشتنی موسلمانان لە نیوزلەند مەحكوم دەكەم.
ئەمڕۆ ترۆریستێك هێرشی چەكداری كردە سەر دوو مزگەوت لە شاری (كرایس چێرچ) لە وڵاتی نیوزلەند و زیاتر لە 49 كەسی كوشت و چەندین كەسی دیكەی برینداركرد.
ئەو كردەوە قێزەون و جینایەتكارانەیە هاوشێوەی كردەوە دڕندانەو بێ‌ بەزەییانەكانی ترۆریستەكانی داعش و ترۆریستەكانی رژیمی ئاخوندیە بۆ سەر خەڵكی بێ‌ تاوان و بە توندی مەحكومی دەكەین.
هەر كردەوەێكی رەشەكوژی و لە ژێر هەر بیانوێك و بەناوی هەر باوەڕو دین و بۆچوونێكەوە ناڕەواو وەحشیانەیەو دەبێتە هۆی شێواندن و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگەو نەهێشتنی موتمانە لە ناو مرۆڤەكاندا .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حسێنی
15/3/2019

 

 

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-03-15 19:08:18
به‌شی: ( سکرتێری گشتی )