ته‌قه‌کردن له‌ چه‌ند کۆڵبه‌رێک له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان

خه‌باتمیدیا: به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان، چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئێستا، هێزه‌ به‌کرێگراوه‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران چه‌ند کۆڵبه‌رێکی کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گوله‌و ٦ له‌و کۆڵبه‌رانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نیه‌ که‌ هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم، کۆڵبه‌رانی کورد ده‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گوله‌.
خه‌باتمیدیا له‌ هه‌واڵی نوێتر له‌و باره‌وه‌ ئاگادارتان ده‌کاته‌وه‌ ....

 

ڕێکه‌وت: 2018-11-11 21:02:17
به‌شی: ( هه‌وال )
به‌شی هه‌واڵ