دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئاخوندی هەڵە بکات زیانی گەورەی بەر دەکەوێت.


خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریكا لە نوێترین قسەیدا لە بارەی رژیمی ئاخوندیەوە ووتی: خەریکی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیە.
بەپێی راپۆرتی دەنگی ئامریكا، دۆناڵد تڕامپ رۆژی دوشەممە 23ی بانەمەڕ، لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیری مەجارستان، وەڵامی چەند پرسیاری میدیاكارانی دایەوە، و لەپێوەند بە رژیمی ئاخوندی گووتی: دەبێت ببینین كە چی روو دەدات، ئەگەر ئەوان كارێك بكەن، ئەوە هەڵەیەكی گەورە دەکەن و زەبرێکی خراپیشیان لێ دەکەوێ.
ئەمە تازەترین بۆچوونەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە هاوکات لەگەڵ سەفەری لەناكاوی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ برۆكسل، بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا.
رۆیتەرز لەو بارەوە نوسی: مایك پەمپێئۆ، رۆژی دوشەممە، ناوەڕۆکی هەڕەشەکانی رژیمی ئێرانی پێشکەش بە بەرپرسانی پەیمانی ئاتڵانتیکی باكوور-ناتۆ کرد.
لە لایێکی دیكەوە برایان هۆک،نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ئاماژەی بە هێندێك وردەكاری دیدارەكەی نێوان پەمپێئۆ و وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا كرد، و بەتایبەتی ووتی كە رژیمی ئاخوندی ماوەی چل ساڵە توندوتیژی هەناردە دەكات، ئیتر بەسە، ئەوان تەنیا زمانی فشار دەزانن

ڕێکه‌وت: 2019-05-15 21:37:19
به‌شی: ( هه‌وال )