په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی بۆ کاک نێچیرڤان بارزانی

بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی!

سڵاو و ڕێز.

بە بۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران تان پێشكەش دەكەم. هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەم هەلومەرجەدا بۆ خەڵكی كوردستان و تێكرای عێراق گرینگەو دەبێتە هۆی ئارامی و سەقامگیری ودامەزراویی سیاسی.
دڵنیام بەڕێزت لە ئەركی سەرۆكایەتی هەرێم سەركەوتو دەبی و بە پێكهاتنی حكومەتی داهاتووی حكومەتی هەرێم، كوردستان ئاوەدان و دامەزراوتر دەبێ‌.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوباره‌م

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران. 

سكرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

ڕێکه‌وت: 2019-05-28 23:22:42
به‌شی: ( هه‌وال )
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران /سکرتێری گشتی