کۆچی دوایی برای شه‌هیدێکی سازمانی خه‌بات له‌ ناوچه‌ی بانه‌

خه‌باتمێدیا: بەپێی ھەواڵی گەیشتوو، زاهیر محەممەدپور دڵسۆزێکی وه‌فاداری سازمانی خه‌بات و برای شه‌هید جه‌لال محەممەدپوور به‌ رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵێک كە له‌ ته‌شکیلاتی ناوخۆیی سازمانی خه‌باته‌وه‌ پێمان گەیشتووە، زاهیر محەممەدپوور ئەندامی دڵسۆز و برای شه‌هیدی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات، شه‌هید جه‌لال محەممەدپوور ناسراو به‌ جه‌لال سیاومه‌یی به‌هۆی رووداوی ھاتووچۆ‌ لە رێگه‌ی دیوانده‌ره‌ گیانی لە دەست دا.
بەبۆنەی کۆچی کاک زاهیر محەممەدپوورەوە سەرەخۆشی بە خانەوادە و خزم و دۆستانی رادەگەێنین.

ڕێکه‌وت: 2019-05-31 11:39:30
به‌شی: ( هه‌وال )