دیاری ویلایەتی فەقێ :بوونی ٨ملیۆن نەخوێندەوار لە وڵاتدا

خەباتمێدیا: بەپێچەوانەی هەموو ئیدیعا بەتاڵەكانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی رژیمی ئاخوندی ئیران لەپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری لەوڵات، یەکێک لە کاربەدەستانی حکومەت ووتویەتی: لە ئێستادا لانیکەم ٨ ملیۆن نەخوێندەوار لەوڵاتدا بوونی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئیسنا: بەرێوەبەری گشتی دەفتەری دەورەکانی بارهێنانی سەواد ئاموزی وەزارەتی بارهێنان و پەروەردە بە ئاماژەكردن بەو خاڵەی کە بوونی کەسانێکی کە لەدەرس خوێندن دواکەوتون لە هەر کۆمەڵگایەکدا شتێکی ئاساییە، ئیدیعای ئەوەی كردووە کە ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرسەدێک نەخوێندەوار لە کۆمەڵگادا هەبێ.
ئەم ئامارو ئەژمارە لەحاڵێکدا راگەێندراوە کە زۆربەی کارناسانی بابەتی پەروەردە، نرخی راستەقینەی نەخوێندەواری لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان زیاتر هەڵدەسەنگێنن. بۆیە رێژەی زۆری نەخوێندەوارەكان لە چینی فەقیرو هەژار و کەسانی دێهاتی وپەراوێز نشینی شارەکانن کە فەقرو فەڵاکەت هەموو ژیانیانی گرتۆتەوە.

ڕێکه‌وت: 2019-07-05 21:55:46
به‌شی: ( هه‌وال )