كوژرانی ژنێكی بۆكانی بەدەستی مێردەكەی

خەباتمێدیا: ژنێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن مێردەكەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
هەواڵدەری هەنگاو؛ رۆژی هەینی ١٤ی پووشپەڕ، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ”مریەم خدریان“ بە دەستی مێردەكەی بە ناوی ”کەریم عەبدەزادە“ تەمەن ٥٥ ساڵ کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە راگەیاندووە کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانیەوە كوژراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتویەتی کە کەریم خانوویەکی بووە کە بە ناوی ژنەکەی کردووە، بەڵام ژنەکەی ئامادە نەبووە بیفرۆشێت و قەرزەکانی بداتەوە و ماوەی چەند مانگ بەو هۆیەوە کێشەیان هەبووە.
کەریم عەبدەزادە دوای کوشتنی ژنەكەی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستبەسەرە.

ڕێکه‌وت: 2019-07-07 21:30:25
به‌شی: ( هه‌وال )