كوژرانی كۆڵبەرێكی خەڵكی سەردەشت

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی لاو لە سنوری شاری سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم دەكوژرێ‌.
هەواڵدەری هەنگاو: نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامیەكانی رژیم لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاكامدا کۆڵبەرێکی لاو بەناوی (مەنسور گەرژە) تەمەن 21، کوژراوە.
یەکێک لە کۆڵبەران لەمبارەوە رایگەیاندووە کە ئەو کۆڵبەرە لاوە، کۆڵەکەی سیگار بووە و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە.

ڕێکه‌وت: 2019-07-07 22:32:27
به‌شی: ( هه‌وال )