برای كادرێكی دڵسۆزی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 19ی پووشپەڕی 1398ی هەتاوی، كاك قادری شەریفی براگەورەی كاك جەلال شەریفی بەرپرسی كۆمیتەی فیندلاندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە تەمەنی 76 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.
كاك قادری شەریفی خەڵكی كانی سووری ناوچەی بانە و مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی رێبازی سازمانی خەبات بوو وە هەتا دوا هەناسە وەفادار بە رێبازی مامۆستا شێخ جەلالی حسەینی و سازمانی خەبات مایەوە و ئەمرۆ لە نێو ئاپۆڕای دۆستان و كەس و كار لە گۆرستانی كانی سوور ئەسپەردە كرا.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بەبۆنەی كۆچی دوایی كاك قادری شەریفی پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەیان بە تێكڕاو كاك جەلالی شەریفی بە تایبەت و دۆستانیان رادەگەێنی و لەم كۆستەدا خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێ‌.
إنالله وانا ألیه راجعون

ڕێکه‌وت: 2019-07-10 07:57:41
به‌شی: ( کۆمه‌ڵایه‌تی )