ئوروپا یەكەم سزاكانی خۆی بەسەر ئێران دا سەپاند

خەباتمێدیا: هەواڵدەری ڕۆیتەرز رایگەیاند: رۆژی سێ شەممە 18ی پووشپەڕ، وڵاتە زلهێزە ئوروپاییەكان، یەكەم هەنگاویان پاش سزاکانی سەر رژیمی ئاخوندی، بەهۆی پێشێلکردنی بەرجام هەڵگرت، و رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری خاڵ و بەندە پێشێلکراوەکانی بەرجام گرتەبەر. وەزیرانی دەرەوەی ئینگلستان،فەرانسەو ئاڵمان لەگەڵ سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی هاوپەیمانی ئورووپا، راگەیەنراوێكیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا كە رژیمی ئێران كۆمەڵێك چالاكی گرتۆتەبەر کە پێچەوانەی بەرجام بووە. ئەو هەواڵدەرییە هەروەها ووتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دروست کردنی کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لەوانەی بەرجامیان واژۆ کردوە، یەكەم هەنگاویان کە لە دوای هەنگاوی ئەو پڕۆسەی کە لە بەرجامیش هاتوە هەڵگرتوە کە پێدەچێت ببێتە هۆی گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لە رژیمی ئێران کردووە تا توانا سازیە زیادەکانی کە دەبێتە پێشێلکردنی بەرجام بگەرێنێتەوە حاڵەتی یەکەم. هەواڵدەری رۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە كە وتەبێژێکی ئەم یەکێتیە وتویەتی؛ ئێمە داواکاریمان لە ئێران دووپات دەکەینەوە و یان بەردەوام دەبین لە داواکانمان لە رژیمی ئێران تا هەنگاوی زیاتر بۆ زەعیف کردنی بەرجام هەڵ نەگرێت، داوا لەم رژیمە دەکەین تا هەموو ئەو چالاکیانەی کە لەگەڵ بەرجام یەک ناخوێنێتەوە بوەستێنێت و بیگەڕێنێتەوە.

ڕێکه‌وت: 2019-07-10 21:30:13
به‌شی: ( هه‌وال )