سەروەرەکەم!  

رێبەر و تاجی سەرەکەم!
لە پووشپەڕی هەر ساڵێکا،
لە هەیوانی هەر ماڵێکا،
لە قووڵی هەر خەیاڵێکا،
تۆ دیاری و
وێردی سەر زمان و زاری!
لەم وەرزی خەمی بێ تۆیی،
چ لە گوند بێ و چ لە شاری،
شەهابەکەی ئاسمانی و،
لە گشت نیشتمانما دیاری !
تۆ ئەو مەکتەب و ڕێبازەی،
هەتا دێ ڕاستە ڕێ تری!
بەرز و پیرۆزی و نانەوی
تاج و سەروەری رێبواری،و
هەردەم زیندوی قەت نامری !
ک - ح - رێبوار

ڕێکه‌وت: 2019-07-11 10:42:03
به‌شی: ( ئه‌ده‌بی )