گەرمبوونی زەوی منداڵان لەگەڵ كارەسات بەرەوروو دەكاتەوە

خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی لێكۆڵینەوەیەكی زانکۆیی لە ملبۆرن: گەرمبوونی زەوی دەبێتە هۆی زیاد بوونی مردنی مرۆڤەكان.
لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە كراوە کە ئەم کارەساتە لە چەند دەیەی داهاتوو دا، رێگە لە زیادبوونی گەشەی گونجاو، بەدخۆراكی و برسیەتی رۆژانە و كەمبونەوەی هۆشی منداڵان دەگرێت.
رۆژنامەی ئینگلیسی گاردیەن نووسیویەتی:راپۆرتێك کە بەم دواییانە بڵاوكراوەتەوە،ئاماژەی بە مەترسیەكانی گۆرانی ئاو هەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان و بەتایبەتیش منداڵان كردووە.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە كە گۆرانی ئاو و هەوا لەئێستادا وەك یەكێك لە هۆكارەكانی مردنی مرۆڤەكان ئەژمار دەكرێ‌.
لە راپۆرتەكەدا هەروەها پێشبینی ئەوەش كراوە كە ئەم قەیرانە لە چەند دەیەی داهاتودا، دەبێتە رێگر لەبەردەم گەشەی گونجاو، برسێتی و بەدخۆراكی رۆژانە و كەمبونەوەی هۆشی منداڵان.

ڕێکه‌وت: 2019-08-01 09:47:04
به‌شی: ( زانستی )