دابەزینی نرخی نەوتی ئێران و کەم بوونەوەی بەرچاوی هەناردەکردن .

 

خەباتمێدیا:بە پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز:نرخی هەر بۆشکەیەك نەوتی خاوی نێردراوی ئێران لە معامەلاتی رۆژی هەینی گەیشتۆتە ٥٦دولار .ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم نرخە لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبری رابردوودا سنوری ٨۰ دولاری تێپەڕاندبو .بە پێی ئەم نرخانە نرخی هەربۆشکەیەك نەوتی قورسی هەناردەی ئێران لە دومانگی رابردودا ۳۰لە سەد دابەزیوە.
لە پێوەند بەم بابەتە دامەزراوەی پترولجستیکس کە لەبواری نەوتکێشەکاندا چالاكی دەكات رایگەیاند ناردنی نەوتی ئێران لە مانگی زایینی رابردودا چەن سەد هەزار بۆشکە لە رۆژدا دابەزیوە.
پلەدارێكی ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە کرد كە :ئەو ئامارە لەخوارێیانەی کەئێمە لە سەرەتای ئەم مانگە دیتومانە ،دەرخەری ئەوەیە كە کڕیاران پێیان خۆش نییە،هۆکاری ئەوەش دیارنەبوونی چارەنوسی مەعافیەتی ئامریکایە لەسەریان.
بە پێی ئاماری مانگی ئۆکتوبر ئەگەر هەناردەی ئێران چەند سەد هەزار بۆشکە دابەزیبێت ،لەوانەیە رەقەمی هەناردەی مانگی نوامبر بۆ یەک ملیۆن بۆشکە لە رۆژدا نزیک بێتەوە.
هەناردەی نەوتی ئێران پێش هاتنەوەی شەپۆلی دوهەمی گەمارۆکانی ئامریکا ،لە ۲.۱ملیۆن بۆشکە لە رۆژ بۆ ۱.٦ملیۆن بۆشکە دابەزیبوو.

ڕێکه‌وت: 2018-11-24 08:35:40
به‌شی: ( هه‌وال )