سەردانی لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆ لە پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە سلێمانی

خەباتمێدیا: سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 13ی گەلاوێژ، لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ ٸومید عەبدوڵڵا کارگێری ناوەندی باڵا، و هاورێ لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی ناوچەی بەکرەجۆ و هەروەها هەڤاڵان بەهادین فەتاح و تۆفیق محەممەد،شادی نووری و شەوبۆ عەبدوڵڵا و شڤان سدیق ستافی لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆ، سەردانی پەیوەندییەکانی سازمانی خەباتیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندیی سلێمانی سازمان، بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا.
جێگەی باسە لەم چاوپێکەوتنەدا وێرای نوێکردنەوەی دیدار، چەندین باس و تەوەری کوردستانی و جیهانی و هەروەها بارودۆخی خەڵک لە کوردستانی ٸێران قسە و باسیان لەسەر کرا و هەر دوو لایەن خۆشحالی خۆیان بە درێژەدان بە پەیوەندی دوو لایەن دەربری، و هیوایان خواست لە داهاتوش دا ٸەم چاوپێکەوتنانە درێژەی هەبێت.

ڕێکه‌وت: 2019-08-06 20:09:01
به‌شی: ( کاروتێکۆشان )