كوژران و برینداربوونی سێ كۆڵبەر لە كوردستان

خەباتمێدیا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ماکۆ، شنۆ و نۆدشە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون.
شەوی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩، هێزە ئینتزامیەكانی ئێران لە سنوورەکانی گوندی کانی رەشی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و لە ئاكامدا کۆڵبەرێک بەناوی سەعید حەسەنپوور، تەمەن 44 ساڵ، كوژراوە.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی شەممە ١٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ”مێهدی مونفەردی“لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای دزاوەر پێکراوە.
هەروەها، حەوتوی رابردووش کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ماکۆ بە ناوی ”رەسووڵ چیلان“ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و شان و پشتی بریندار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەماوەی ٨ رۆژی رابردوودا ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٨ کۆڵبەری دیکەش بریندر کراون.

ڕێکه‌وت: 2019-08-12 20:56:02
به‌شی: ( هه‌وال )