سەپاندنی حوکمی قرتاندنی دەست و پەنجە لە ئێران

خەباتمێدیا: دەزگای قەزایی رژیم حوکمی قرتاندنی دەست و پەنجەی بەسەر چەند بەندکراوێکدا سەپاند.
بەپێی ھەواڵی هەواڵدەری هێرانا: لە دۆسیەیەكی دزیدا، حوکمی وەك قرتاندنی دەست، پەنجە و قەمچی بە سەر حەوت كەسی بەندکراودا سەپاندووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە یەکێک لە بەندکراوەکان حوکمی قرتاندنی دەست، یەکێکی دیکە قرتاندنی پەنجەکانی دەستی راستی و پێنج بەندیی دیکە وێرای ئەو سزایانە بە تێکڕا 370زەربە شەللاقیان بەسەردا سەپاوە، حوکمی قرتاندنی دەستی یەکێک لەو کەسانە لە دادگای باڵای رژیم تەئكید کراوە.
ئەم راپۆرتە هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە، سزای قرتاندنی دەست یەكێكە لەو سزایانەی كە دژ بە كەرامەتی مرۆڤەكانە، كۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی، راشكاوانە کارکردن بەو سزایانەی کە دەبێتە هۆی سووکایەتی کردن، دژی کەرامەتی مرۆڤایەتی و سوکایەتی وەک لێکردنەوەی دەست و شەللاق لێدانیان قەدەغە کردووە.

ڕێکه‌وت: 2019-08-12 22:03:48
به‌شی: ( هه‌وال )