ئێران پلەی یەكەمی جیهانی هەیە لە بەکارهێنانی هێرۆین دا

خەباتمێدیا: بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی رژیمی ئاخوندی وتوویەتی: نرخی ماددەی هۆشبەری قاچاغ کە لە ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێ یەکسانە بەنیوەی بودجەی ساڵانە.
بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن ناوەندی توانا بەخشین بە تووشبوانی ماددەی هۆشبەر بڵاو كراوەتە ئاماژە بەوە كراوە كە رژیم لەناو وڵاتانی جیهان پلەی یەکەمی هەیە لەو بوارەدا، هەروەها رژیمی ئاخوندی وەك شا رێگای گواستنەوەی هێرۆین بۆ باشووری رۆژئاوای ئاسیا و گەیاندنی بۆ بازارەكانی ئەورووپا ناو هێنراوە.
سەرەرای ئەوەی كە رژیم سزای لەداردانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تاوانی توشبوون بە مەوادی موخەدیر بەكار دەهێنێ‌، رێژەی تووشبون بە مەوادی ئەفیۆنی لە ئێراندا زیاترە لەچاو ووڵاتانی تری جیهاندا، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە ئەو سزایە نەیتوانیوە ئەو تاوانە رابگرێت.
سەرۆكی گروپی خوازیاری كەمبونەوەی ئێعتیادی کومیتەی سەربەخۆی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری کۆمەڵەی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی نیزام، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئێرنا، لەگەڵ راگەیاندنی زیادبوونی 5ملیۆن کەسی کۆمەڵگا لە ساڵی 1390هەتا 1395ووتی: رێژەی تووشبووان هەربەم هۆیە کۆمەڵێک زیادی کردووە. سەرەتایی ترین هۆی دەست پێکردن بە ماددەی هۆشبەر دەگەرێتەوە بۆ هۆکارە کۆمەڵایەتیەكانی وەکوو بێکاری و كێشەی بژێوی، بێ ‌هیوایی، ئەمەش وا دەكات كە کەسەکە بۆ کۆتایی هێنان بەو كێشانە پەنا بباتە بەر ماددەی هۆشبەر.

ڕێکه‌وت: 2019-08-13 21:27:05
به‌شی: ( هه‌وال )