سەردانی پارتی كۆماری كوردستان و حزبی رزگاری كوردستان بۆلای سازمانی خەباتی كوردستانی ئ

خەباتمێدیا: رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 1ی سەرماوەزی 1397، شاندێكی پێكهاتوو لە هەردوو حزبی پارتی كۆماری كوردستان و حیزبی رزگاری كوردستان، سەردانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
شاندی میوان پێكهاتوو لە بەرێزان: شێخ تەحسین نانەكەلی سكرتێری پارتی كۆماری كوردستان، هەژار زراری سكرتیری حزبی رزگاری كوردستان، لەلایەن بەرێزان شۆرش حاجی بەرپرسی پێوەندی هەولێری سازمان و ئازاد حوسێن زادە بەرپرسی كومیتەی سویسی سازمانەوە پێشوازیان لێكرا.
جێی ئاماژەیە لەو سەردانە دۆستانەیەدا وێرای قسەوباس لەسەر ئاڵوگۆرە جیهانیەكان، پێداگری لەسەر پێوەندی دۆستانەو پتەوتر لەنێوان سازمانی خەبات و ئەو دوو حزبەدا پێداگری لەسەر كرایەوە.

ڕێکه‌وت: 2018-11-24 09:31:00
به‌شی: ( دیدار و چاوپێكه‌وتن )