بەشداری کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە ریۆرەسمی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی 26 ی گەلاوێژی 1398، لە سەر بانگهێشتی کومیتەی سوئیسی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەرێز کاک ئازاد حوسێن زادە، بەرپرسی کومیتە و کەیوان ئازەرپوور، ئەندامی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بەشداریان لە رێورەسمی 74 مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتی كوردستان دا کرد. شایانی باسە لەو ریۆرەسمە دا پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە ڵایەن بەرێز ئازاد حوسێن زادە پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرا.

 


ڕێکه‌وت: 2019-08-18 08:59:42
به‌شی: ( کاروتێکۆشان )