بەرێوەچوونی رێورەسمی سی و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەباتی كوردستان

خەباتمێدیا: ئێوارەی رۆژی هەینی 8ی خەرمانانی 1398 بەرانبەر بە 30/8/2019 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات، رێورەسمی رێزگرتن لە 39 ساڵ خەبات و تێكۆشانی سازمانی خەبات، بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەركردایەتی و دۆستان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە بنكەی ناوەندی لە شارۆچكەی تۆپزاوا بەرێوە چوو. سەرەتای بەرنامەكان بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، و دواتریش سرودی (رۆڵەی كوردین) لە لایەن كۆری هونەری منداڵانی سازمانی خەبات پێشكەش كرا. پاشان داوا لە بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كرا كە پەیامی سەركردایەتی بەو بۆنەوە پێش كەش بكات. لەدوای ووتەكانی بەرێز خاتوو زێنەب حسێنی، پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی ئافرەتان و لاوان لە لایەن بەرێز كاك جەعفەر بەهرامی ئەندامی رێكخراوی لاوانەوە پێشكەش كرا . لەناو ئاخنی رێورەسمەكە دا چەندین سرود و گۆرانی بە پێز لە لایەن هونەرمەندان كاك نیهاد هەركی و كاك مێهریار كۆماسی و خاتوو مریەم ئیسفەند پێشكەش بە ئامادەبووانی رێورەسمەكە كرا. خوێندنەوەی شیعرێك بۆ بۆنەی 5ی خەرمانان بە پێنووسی كاك رێبوار حسێنی و بەدەنگی كاك ساسان غولام وەیسی دوابرگەی رێورەسمەكە بوو و لە پاشان دا تا درەنگانێكی شەو بە هەڵپەركێ‌ و شایی درێژە بە خۆشیەكانی ئەو یادە درا.













 








ڕێکه‌وت: 2019-08-31 22:08:20
به‌شی: ( کاروتێکۆشان )