كوژران و برینداربونی 3 كۆڵبەر لەسنورەكانی بانە

خەباتمێدیا: سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی پایگای ماڵتەی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. ئەو كۆڵبەرەی كە كوژراوە ناوی هادی سەلیمی، کوری ئەحمەد، تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی دوو کۆڵبەرە بریندارەکە ئاشكرا نەكراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، هێزەکانی پایگای (بڕوێشکانی) شاری بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ”مێهدی ئەمینی“ بە سەختی بریندار بووە و ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانیش هەر بە تەقەی هەڵەی خۆیان کوژراوە.

ڕێکه‌وت: 2018-11-29 08:48:11
به‌شی: ( هه‌وال )