مانگرتن و نارەزایەتی دەربرینی كرێكارانی حەفت تەپە پێی نایە 26 رۆژ

خەباتمێدیا: مانگرتن و نارەزایەتی كرێكارانی نەیشەكەری حەفت تەپە پێی نایە بیست و شەشەمین رۆژی خۆی لەبەردەم فەرمانداری شووش.
رژیمی داماوی ئاخوندی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 8ی سەرماوەز، سەركردەی سوپا و نوێنەری مەجلیسی دواكەوتوی لە شوش ناردە ناو مانگرتووان بۆ سەركووت و دامركاندنەوەی ئەو نارەزایەتیانە و پێدانی بەڵێنی درۆینە پێیان بۆ ئەوەی كرێكارەكان ناچار بكەن بە وازهێنان، بەڵام كرێكارە مانگرتووەكان ئازایانە لەبەرانبەریاندا وێستانەوەو وازیان لە داواكانیان نەهێنا و بە وتنەوەی دروشم و بەرزكردنەوەی وێنەی نوێنەرەكەیان كە لەزیندان دایە، قسەكانی نوێنەری مەجلیسیان تێكدا.
هەروەها خوێندكارانی زانستگای هونەر لەبەردەم فەرمانداری رژیم و بۆ پشتیوانی لە كرێكارانی كارگەی هەفت تەپە و هەروەها نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر دەست بەسەر كردنی نوێنەرەكەیان ئیسماعیل بەخشی، هەمان رۆژ گردبونەوەیەكیان وەرێ‌ خست و بە وتنەوەی دروشمی ئیسماعیلو گرفتن ما همە بخشی هستیم، خۆپیشاندانیان وەرێ‌ خست.

ڕێکه‌وت: 2018-12-01 08:23:18
به‌شی: ( هه‌وال )