منداڵێكی كورد پلەی دووەمی لە ژمێریاری بیركاریدا بەدەست هێنا

خەباتمێدیا: منداڵێکی کورد، توانی لەسەر ئاستی ئێراندا لە ژمێریاریـی بیرکاریدا پلەی دووهەم بۆ خۆی تۆمار بکات.
کچێکی کورد بە ناوی "ئاتێنا جەعفەری"، تەمەن ١١ ساڵ، خەڵکی شاری قوروە، لە بواری "ژمێریاریـ"ـی بیرکاریی "چۆرتکە"دا، لە نێوان ٨٠٠ بەشداربوو لە ئاستی ئێراندا، توانی پلەی دووهەم بۆ خۆی تۆمار بکات.
هەواڵدەری كوردپا: ئەم منداڵە کوردە توانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ خولەکدا، ١٤٩ پرسیاری ژمێریاریی بیرکاری وەڵام بداتەوە و هەروەها مۆڵەتی بەشداریکردن لە کێبڕکێکانی تایبەت بە بیرکاری بۆ ساڵی ٢٠٢٠، وەربگرێت.

ڕێکه‌وت: 2019-09-29 09:54:45
به‌شی: ( هه‌وال )