كوژران و برینداربوونی دو كۆڵبەر لە سنورەكانی ورمێ‌

خەباتمێدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ورمێ لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم کوژرا.
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٠ی رەزبەر، هێزە ئینتزامیەكانی رژیم جێگیر لە پادگای (بێمزورتێ) لە کوێستانەكانی کێلەشین تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بەناوی عەزیز رەئیسی كوری مەناف و خەڵكی گردێك سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ‌، کوژراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی تری خەڵکی پیرانشار بە ناوی "کاوە" لەلایەن هێزە چەکدارەکان لە سنوری سەردەشت بریندار بووە.

ڕێکه‌وت: 2019-10-03 08:31:13
به‌شی: ( هه‌وال )