پەیامی سازمانی خەبات لە پێوەند بە ناڕەزایەتی جەماوەری شاری لۆردەگان وەك هەمیشە دەسەڵاتدارانی ئێران لە حاست چارەنوس و ژیانی خەڵك كەمتەرخەمن و ئەو كەمتەرخەمیانەی دەسەڵات بە گشتی و بەرپرسانی حكومەتی تەنانەت نەخۆشخانەكان وای كردوە مەترسی بۆ سەر سەلامەتی و گیانی خەڵك دروست بێ‌.
لە تازەترین كەمتەرخەمی بەرپرسان و بەشی پزیشكی و نەخۆشخانە، ژمارەیەك لە خەڵكی گوندی (چنارمحمود) ی سەر بەپارێزگای چوارمەحاڵی بەختیاری، تووشی نەخۆشی ئیدز بوون. بە دوای ئەو ڕوداوەدا ناڕەزایەتی خەڵك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەگشتی و لە پارێزگای چوار مەحاڵی بەختیاری دروست بوو.
هەر بۆ ناڕەزایەتی لە بێ‌ هەڵوێستی دەسەڵات و نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشكی، ئەمڕۆ شەممە 13ی ڕەزبەر 1398 كۆچی خۆری، هەزاران كەس لە خەڵكی شاری لۆردەگان بۆ پشتیوانی لە خەڵكی دێی چنار مەحمود هاتنە سەر شەقامەكان و لە دژی دەسەڵات دروشمیان دا و هێرشیان كردە سەر بنكەی فەرمانداری، دەفتەری خومەینی و چەند بنكەێكی حكومەتیان ئاوردا.
سەرەرای هێرشی چەكداری هێزە ئەمنیەتیەكانی حكومەتی و هەوڵەكانی پاسدارە سەركوتگەرەكان، بۆ كپ كردنی ناڕەزایەتیەكان، بەڵام جەماوەری وەزاڵە هاتوو بەردەوام بوون لە ناڕەزایەتی و دروشم لە دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سڵاو و درود دەنێری بۆ خەڵكی قارەمانی شاری لۆردەگان بە تایبەت و خەڵكی ئوستانی چوارمەحاڵی بەختیاری بە گشتی و ناڕەزایەتی تێكڕایی جەماوەر لە ئێران بە دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، بە بایەخ دەزانێ‌ بۆ كۆتایی هێنان بەو حاكمیەتە مڵهوڕو دژی ئینسانی و نامەشروعە.
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی ئاخوندی.
سەركەوێ خەباتی مافخوازانەی جەماوەری وەزاڵەهاتوی نەتەوەكان لە ئێران.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
شەممە 5 ئۆكتۆبری 2019
ڕێکه‌وت: 2019-10-05 21:53:31
به‌شی: ( به‌ڵگه‌نامه‌کان )