پەیامی سەرەخۆشی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی كاك شەریف مورادی

هەواڵی كۆچی دوایی كاك شەریف موردای مرۆڤێکی دیارو تێكۆشەریی، نیشتمان و گەل خۆشەویست و دلَسۆزی رێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، که‌سایەتی چالاك و قسە شیرین و رەفتار جوانی دێی‌ بڵەسەن و ناوچەی بانە، هەروەها باوكی شەهیدی قارەمان شەهید تالیب بڵەسەنی، بووە هۆی غەم و پەژارەم.

 بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەرێزی كاك شەریف وهۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و خەڵكی تێكۆشەری بڵەسەن و ناوچەی بانە پێشكەش دەكەم.

خودای گەوە سەبووری هەموومان بدات و كاك شەریفی دڵسۆز، بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

 سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

 سكرتێری گشتی

 بابەشێخ حوسەینی

ڕێکه‌وت: 2018-12-01 10:53:35
به‌شی: ( کۆمه‌ڵایه‌تی )
بابەشێخ حوسەینی