په‌یامی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات بابه‌شێخ حسینی به‌بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌نکار

بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی یارسان لە كوردستان و لە ئێران پێشکەش دەکەم.

 هومێدوارم  بە خەباتی یەكانگیری تێكڕای خاوەن باوەرەكانی كوردستان، گەلی كورد بە مافە ڕەواكانی بگات و  بە شۆڕشی جەماوەریی  و شۆڕشی هێزە تێكۆشەرەكان لە کوردستان و ئێران، ڕژیمی ستەمگەرو دیكتاتۆری ئاخوندی بڕوخێ‌. جارێكی دیكە پیرۆزبایی خۆم و هاوباوەرانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی خاوەندكار بە تێكڕای هۆگران و باوەڕدارانی ڕادەگەێنم.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

 سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

21ی خەزەڵوەری 1391 كۆچی خۆری 12 نوامبری 2019

ڕێکه‌وت: 2019-11-12 22:05:17
به‌شی: ( سکرتێری گشتی )
هه‌واڵنێر ئارێز