سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد

ئەگەر لە تابلۆی ڕازاوەی سروشت وردبینەوەو دیمەنی نەخشین و ڕوخساری ڕەنگینی سەرنج بدەین و ئەگەر ڕوداوە خۆش و ناخۆش و داستانە تاڵ و شیرینەكانی مێژووی دوروو درێژی ئەم جیهانە بەرینووپانە بە وردی، وردبینەوە. ئەگەر نرخ و بایی مرۆڤ، وەك لە ڕاستیدا هەیە وا لێك دەینەوە بۆمان دەردەكەوێ كە هیچ دیمەنێك لە دیمەنی شەهید جوانتر نییە. لە كاتێكدا كە لە پێناوی ئاواتی پیرۆزی دا گیانی فیدا دەكاو بە بزەی سەرلێوی خۆی لە كاتی ماڵئاوایی لەگەل و نیشتمان و هاوبیر و باوەڕەكانیدا بۆ هەمیشە مەرگ بە چۆك دادێنێ و ژیانی هەمیشەیی لە نوێ بۆ خۆی دەستەبەر دەكات. هیچ ڕەنگێك لە ڕەنگی سووری خوێنی گەشی لەشی پاكی شەهید جوانتر نابێ و نییە كە لەو كاتەدا لە جەستەی پیرۆزی بە لێزمە دێتە خوارێ و خاكی نیشتمان دەرەنگێنێ و زراوی دوژمنان دەتۆقێنێ. هیچ گوڵێك لەو سوورە گوڵە جوانتر نابێ كە بە خوێنی شەهید دەگۆڕێ و پاراو دەبێ. هیچ ئەندامێك لە كۆمەڵی مرۆڤ پلە ونرخی ناگاتە پلەو نرخی شەهید كە بە بەخشینی باشترین دەستمایەی خۆی كە گیانیەتی لە ڕێگای بەرژەوەندی تێكڕای داو لە پێناو بیروباوەڕی پیرۆزیدا بەرزترین پلەی مرۆڤایەتی بۆ خۆی وەرگرتووەو ژیانی ڕاستەقینەی بە قیمەتی گیانی كڕیوە. هیچ داستانێك لە داستانی شەهید شیرینتر وبە نرختر و بە تامتر نییە. یادی شەهید تینووتاومان پێ دەبەخشێ و ورەو باوەڕمان زیاد دەكا. كڵپە وگڕی ئاگری خەبات هەتا گەیشتن بە ئاوات دانامركێ و قەت كەم ناكا.
یادی ئەمجارەمان یادی شۆڕەسوارێكی مەیدانی خەبات و تێكۆشانە ئەویش شەهید قادر خدرنژاد كوڕی ڕەحیم خەڵكی گوندی ناوچەی گەوركی سەردەشتە. شەهید قادر لە بنەماڵەیەكی هەژاردا لە گوندی نستان هاتە سەر دنیاو هەر وەك زۆربەی منداڵانی كوردەواری لەبەر هەژاری و بێدەرەتانی نەیتوانی لە بەهرەی خوێندەواری بەشداربێ. هەر لە منداڵییەوە ناچار بوو كە بۆ پەیدا كردنی بژێوی خەریكی كار و كاسبی بێ، خۆی و چەند براكەی هێشتا هەر منداڵ بوون كە باوكیان كۆچی دوایی كرد و باری ژیان قورسایی خستە سەر شانیان. هەر لە سەرەتای هێرشی هێزەكانی ڕژێمی ئاخوندی بۆ سەر كوردستان شەهید قادر، بوو بە لایەنگری دڵسۆزی سازمانی خەبات و چەكی لایەنگری هەڵگرت و ئەركی سازمانی بەباشی بەڕێوە بردو لە ساڵی 1362 دا بوو بە پێشمەرگەی ڕەسمی، لە زۆربەی عەمەلیاتەكانی ناوچەی سەردەشت دا وەك ئەركێكی نەتەوایەتی زۆر قارەمانانە بەشداری كرد و نمونەی ئازایەتی و بە ورەیی و دڵسۆزی بوو. پاكی و چاكی شەهید قادر بۆ هەموو لایەك ڕوون بوو، بۆیەش لە ناودڵی خەڵك و هاوسەنگەرەكانی دا بە تەوەاوەتی جێگەی خۆی كردبۆوە. كاك قادر بە دڵ سازمانی خۆشدەویست و ئەوینداری كوردستان بوو. لە ڕۆژی 11/11/1363 دا لە كاتێكدا كە شەهید قادر لە كۆخی خۆیان لە خوار گوندی نستان بە هۆی نەخۆشی لە جێگادا كەوتبوو هێرشكارانی قین لە دڵی ڕژێم كە هێرشیان كردبووە سەر نستان و دەوروبەری چوونە سەری و زۆر شەهیدیان كرد.

هەزاران سڵاو لە شەهیدان و ڕێگایان پڕ لە ڕێبوار بێت

ڕێکه‌وت: 2020-01-30 09:25:54
به‌شی: ( سکرتێری گشتی )



TAGS/ سەروەری,گەل,شەهید,قادر,خدرنژاد
TITLE/سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

سەروەری ** گەل ** سەروەری گەل ** شەهید ** سەروەری شەهید ** گەل شەهید ** سەروەری گەل شەهید ** قادر ** سەروەری قادر ** گەل قادر ** سەروەری گەل قادر ** شەهید قادر ** سەروەری شەهید قادر ** گەل شەهید قادر ** سەروەری گەل شەهید قادر ** خدرنژاد ** سەروەری خدرنژاد ** گەل خدرنژاد ** سەروەری گەل خدرنژاد ** شەهید خدرنژاد ** سەروەری شەهید خدرنژاد ** گەل شەهید خدرنژاد ** سەروەری گەل شەهید خدرنژاد ** قادر خدرنژاد ** سەروەری قادر خدرنژاد ** گەل قادر خدرنژاد ** سەروەری گەل قادر خدرنژاد ** شەهید قادر خدرنژاد ** سەروەری شەهید قادر خدرنژاد ** گەل شەهید قادر خدرنژاد ** سەروەری گەل شەهید قادر خدرنژاد **