هێرشی سایبری ڕژیم بۆسه‌ر سایته‌کانی سازمانی خه‌بات

 هاونیشتمانیانی کوردستان!

هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خه‌بات!

ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ١٧ی مارسی ٢٠٢٠ی زاینی،بەشی سایبریی ڕێژیمی ئاخوندی هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر سایت و ماڵپه‌ڕه‌کانی سازمانی خه‌بات زیاتر کردۆته‌وه‌. ئامانجی هێرشه‌کانیان لە كار خستن وه‌ستاندنی ماڵپه‌ڕه‌ گشتیه‌کانی سازمانی خه‌باته. وەك ئاشكرایە بەشی سایبری ڕژیمی ئێران، و ەك ناوەندە ئەمنیەتیە بەدناوەكانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، كە سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستی لە فەزای سایبریی جیهاندایە و ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، بۆ چاوەدێریی لە ڕێگای هەک و دەست‏پێڕاگەیشتن بە زانیاریی گرینگ لە جیهاندا دامەزراوە.

ئێمه‌ به وردی چاودێری ئه‌و هێرشه‌ سایبریانه‌ی ڕژیم ده‌که‌ین و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا زانیاری زۆرتر ده‌رباره‌یان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌. ئه‌ندامان و کادره‌ تێکۆشه‌ره‌کانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێگریکردنی هەوڵەكانی ڕژیم بە مەبەستی هاك كردنی سایت و ماڵپەره‌کان.

ئه‌و جۆره هێرشانه بڕیارمان بۆ چالاكی و تێكۆشانی زیاتر دەكا‌ ولە بڕیاڕی خه‌بات لە پێناو زانیاری گەیاندن و تێكۆشانمان ‌ که‌م ناکاته‌وه و سایته‌ کانمان به‌شێوه‌ی ئاسایی چالاکی و هه‌واڵ و زانیاریه‌کان به به‌رده‌وامی به‌ خۆێنەرانی دەگەێنێ‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات

28ی ڕەشەممەی 1398 كۆچی خۆری

ڕێکه‌وت: 2020-03-18 14:59:34
به‌شی: ( ڕامیاری )
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات