روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە!

هوومەون ساعێد پەناه
ئەم ئێوارەیە هەواڵێكم لە ماڵپەری رووداو بەرچاو كەوت كە گوایە رژیمی ئێران داوای ئەو چوار لایەنەی رەت كردووەتەوە كە زیاتر لە ساڵێكە لە هەوڵی ئەوەدان لەگەڵی بسازێن و بۆ ئەو مەبەستە لە كۆمەڵێك رێكەوتنی خۆیان پەشیمان بوونەوەو وازیان لە زۆر كاری گەورەی هاوبەش هێنا. گەلی كورد زیاتر لە 40 ساڵە بەرنامە و سیاسەتەكانی رژیمی ئاخوندی دەبینێ و باوەڕی نەگۆڕی بەوە هەیە كە بەبێ رووخان و لەناوچوونی ئەو دەسەڵاتە بە هیچكام لە ماف و ئازادیەكانی ناگا. بەڵام ئەو چوار لایەنە بەپێچەوانەی ویستی كۆمەڵانی خەڵك و بە دوور لە بنەما شۆرشگێڕیەكان كەوتنە وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە و بۆ ماوەیەكیش ئەو وتووێژانە درێژەیان كێشا.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە ئەساس و بنەرەتدا وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندان بە زیان بۆ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی كورد دەزانێ‌ و ئەوەش هاوتەریبە لەگەڵ دید و بۆچوونی نەتەوەكەمان، لەو راستایەدا زۆری هەوڵدا كە ئەو بەرێزانە دووركەونەوە لە وتووێژ و لە چوارچێوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران درێژە بە كار و هاوكاری بدەن و ئەو ناوەندە بۆ پێشەوە بەرن و بیكەنە بنەما و سەرەتایەك بۆ پێكهێنانی بەرەی كوردستانی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو چوار لایەنە سازمانی خەباتیان تۆمەتبار دەكرد بە شتی دوور لە واقع و زۆر ناراست و بۆ راگرتنی دڵی رژیم ئەو هەنگاوانەشی لەراستای یەكریزی نرابوو كرایەوە بە بڵقی سەر ئاو و ریسەكەیان كردەوە بە خوری.
نەك هەر ئەوەش ئەو چوار لایەنە بۆ ئەوەی رژیم نەسڵەمێتەوە و وتووێژەكەیان درێژە بكێشێ، ئامادە نەبوون بە دوو دێڕیش كوشتنی قاسمی سلێمانی و لەكۆڵكردنەوەی لە خەڵكی ئێران و كوردستان و ناوچەكە پیرۆز بكەن و پێشوازی لە كوشتنەكەی بكەن. لەدوای ئەوانەش ئێستا كە رژیم كاری پێیان نەما و لە باری سیاسیەوە ئەوندەی دیكە بردنیە ژێر پرسیار، داواكانیانی رەت كردوەتەوە.
ئێمە دەزانین كە رژیمی ئاخوندی هیچكات بڕوای بە ماف و ئازادیەكانی كورد و نەتەوە ژێردەستەكانی دیكەی ئێران نیە و هەر جۆرە داوایەكی ئەو نەتەوە زۆر لێكراوانە بە توندترین شێوە وەڵام دەداتەوە. هەر بۆیە چوونە پێش لە وتووێژ لەگەڵ وەها دەسەڵاتێك بە زیان و خەسارەت و عەیبەیەكی گەورە بۆ ئەو لایەنانە دەزانین و لەو سۆنگەوە رەت كردنەوەی وتووێژ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆر و گەندەڵ و دژە كوردە و بریاری جیددی بۆ خەبات هەتا رووخانی یەكجاری ئەو رژیمە بە هەنگاوێكی زەرووری و پێویستی ئەو لایەنانە دەزانین. 
ئەو چەند حیزبە بەو هەموو ناتەباییە لە ستراتیژ و پارادۆكسە لە سیاسەتدا بە هیچ ئەنجامێك ناگەن و وەك دەبینین بەردەوام سەریان بێ كڵاو دەمێنێتەوە.
لازمە لەسەر هەموو لایەكمان تا رووخانی دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە، ستراتیژی دیار و هێڵی سوورمان لە بەرامبەر ئەو رژیمەدا هەبێ و بەبێ لەرە كردن لەسەری درێژە بە خەبات تا سەركەوتن بدەین.

ڕێکه‌وت: 2020-04-22 08:08:13
به‌شی: ( ڕامیاری )



TAGS/ روخان,تاكە,چارەسەری,دەسەڵاتی,ویلایەتی,فەقیە
TITLE/روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

روخان ** تاكە ** روخان تاكە ** چارەسەری ** روخان چارەسەری ** تاكە چارەسەری ** روخان تاكە چارەسەری ** دەسەڵاتی ** روخان دەسەڵاتی ** تاكە دەسەڵاتی ** روخان تاكە دەسەڵاتی ** چارەسەری دەسەڵاتی ** روخان چارەسەری دەسەڵاتی ** تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ** روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ** ویلایەتی ** روخان ویلایەتی ** تاكە ویلایەتی ** روخان تاكە ویلایەتی ** چارەسەری ویلایەتی ** روخان چارەسەری ویلایەتی ** تاكە چارەسەری ویلایەتی ** روخان تاكە چارەسەری ویلایەتی ** دەسەڵاتی ویلایەتی ** روخان دەسەڵاتی ویلایەتی ** تاكە دەسەڵاتی ویلایەتی ** روخان تاكە دەسەڵاتی ویلایەتی ** چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی ** روخان چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی ** تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی ** روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی ** فەقیە ** روخان فەقیە ** تاكە فەقیە ** روخان تاكە فەقیە ** چارەسەری فەقیە ** روخان چارەسەری فەقیە ** تاكە چارەسەری فەقیە ** روخان تاكە چارەسەری فەقیە ** دەسەڵاتی فەقیە ** روخان دەسەڵاتی فەقیە ** تاكە دەسەڵاتی فەقیە ** روخان تاكە دەسەڵاتی فەقیە ** چارەسەری دەسەڵاتی فەقیە ** روخان چارەسەری دەسەڵاتی فەقیە ** تاكە چارەسەری دەسەڵاتی فەقیە ** روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی فەقیە ** ویلایەتی فەقیە ** روخان ویلایەتی فەقیە ** تاكە ویلایەتی فەقیە ** روخان تاكە ویلایەتی فەقیە ** چارەسەری ویلایەتی فەقیە ** روخان چارەسەری ویلایەتی فەقیە ** تاكە چارەسەری ویلایەتی فەقیە ** روخان تاكە چارەسەری ویلایەتی فەقیە ** دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** روخان دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** تاكە دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** روخان تاكە دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** روخان چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە ** روخان تاكە چارەسەری دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە **