بانگه‌وازی پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد‌و كوردستان
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین، سه‌رۆكی سێتادی ئه‌رته‌شی توركیه، مانگ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر گوتبووی كه "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی تیرۆریستان ده‌كا. ئه‌رته‌شی ئێمه بۆ هێرش خۆی ئاماده كردووه‌و ده‌بێ هێرشی نیزامی بكرێ، به‌ڵام بۆ ئه‌م كاره پێویست ده‌كات حكوومه‌ت‌و پارلمان بڕیاری سیاسی بده."
پاش هێرشێكی ئه‌م دواییه‌ی خۆكوژی له ئانكارا، سه‌رۆك ئه‌ركانی توركیه قسه‌كانی خۆی دووپات كرده‌وه‌و دیسان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هاوكاری تیرۆریستان ده‌ستنیشان كرد.
به دوای قسه‌كانی سه‌رۆكی سێتادی ئه‌رته‌ش، له توركیه شه‌ڕی نهراگهیهندراو له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توندتر بوو.
چالاكی‌و لهشكهركێشییهكانی ئه‌رته‌شی توركیه له سه‌ر سنووره‌كانی عێراق - توركیه هه‌ر كه ده‌چێ، زیادتر ده‌بێ. له میدیاكانی توركیه هێرشێكی نامرۆڤانه‌و بێشه‌رمانه به دژی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی ده‌كرێ. حكوومه‌تی حیزبی عهداڵهتو به‌ره‌وپێشچوونیش له بواری سیاسی‌و دیپلۆماسیدا كه‌وته جموجۆلو له‌م پێوه‌ندییه‌دا كار‌و چالاكییه‌كانی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بێ.
بیانووی كاربه‌ده‌سته مهدهنیو نیزامییه‌كانی توركیه بۆ ئه‌م هێرشه، بوونی بنكه‌كانی PKK له كوردستانی باشوور دایه. به‌ڵام گومانی تێدا نیه، ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی توركیه، پێشگیری له گهشهسهندنو به‌ره‌وپێشچوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدایه. ئامانجی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه، پێشگیری له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ۱۴۰ی ده‌ستووری عێراقه كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی عێراق قه‌بووڵ كراوه.
شك‌و گومانی تێدا نیه كه هێرشو ته‌داخولی ده‌وڵه‌تی تورك، پێشڵكاریی سهروهریو سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی عێراقه، هێرشو ده‌ستێوه‌ردانی توركیه نه ته‌نیا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات‌و نابێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئاشتیی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئالۆزتر ده‌كا.
ئێمه پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد‌و كوردستانی، داوا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌و یه‌كیه‌تییه‌دا، په‌یمانی ناتۆ‌و ناوهندو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و هیۆمانیستی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه پێش له هێرشو ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی تری هاوسێ له كار‌و باره نێوخۆیییهكانی عێراق بگرن‌و مه‌هێڵن هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستانی باشوور.
ئێمه پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد‌و كوردستانی، داوا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و په‌یمانی ناتۆ‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كه‌ین كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقێكی دێموكرات‌و فیدراڵ پشتیوانی له هێزه دێموكرات‌و ئاشتیخوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
ئێمه بانگ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و په‌یمانی ناتۆ‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن كه كێشه‌ی كورد له سه‌رانسه‌ری كوردستان دا له رێگای دیالۆگ‌و به شێوه‌ی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكر ی. - سازمانی خه‌بات ی كوردستانی
- پارتی سۆسیالیستی كوردستان (PSK)
- پارتی دێموكراتی كوردستان - باكوور (PDK- Bakur)
- پارتی دێموكراتی كورد له سووریه (ئه‌ل پارتی)
- پارتی پێشڤه‌رۆی دێموكراتی كورد له سووریه
- پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سووریه
- پارتی وه‌ڵاتپارێزانی دێموكراتی كوردستان (PWD)
- پارتی ئازادیی كورد له سووریه
- پارتی پهكیهتیی كورد له سووریه
- رێككهوتنا دێموكراتی كورد له سووریه
- پارتی ئازادیی كوردستان (PAK)
- حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ڕێکه‌وت: 2007-09-06 22:39:31
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه