لێره دا پرسیار ئه وه یه كه بۆ چی ڕژیمی ئاخوندی و ده ستگا ئه منیه تیه كانی له به رانبه ر سازماندا، سیاسه تی پیلان گێڕیه كانیان به رده وامه و له هه وڵی زه ربه ت ڵێ دان له پێشمه رگه كانی سازمانه خه بات دان؟ بێ گومان هۆی سه ره كی، سوور بوونی سازمانی خه بات له سه ر به ربه ره كانی ئه و ڕژیمه و چالا كیه كانی به رده وام و نه بڕاوه ی له ناو خۆی كوردستان و هه ڵوێستی ئو سوولی هه ر له سه ره تای پێک هاتنیه وه تا ئێستا له مه یدانه جیاجیاکانی خه باتی ئازادیخوازانه ی له به رانبه ر ڕژیمدا وچالاكی ڕامیاری، نیشتمانی، ڕێکخراوه یی و پێشمه رگه یی بووه.
ڕزیمی ئاخوندی گوشار و شێوه ی جوراوجور به كار ده هێنێت بۆ دوور خستنه وه ی ڵا یه نگرانی سازما نی خه بات، به تایبه ت له ڕێگای زۆر هێنان بۆ كه س و كاریان و ترساندنیان، یان لانی كه م دوور خه ستنه وه ی ئه نداما ن له سازمانی خه بات و گه ڕانه وه یان بۆ ئێران، یان نه مانی ئه و ئه ندام و لاینگرانه له ریزه كانه سازمانی خه بات.
سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران 27 ساڵه به زاڵ بوون به سه ر ده یان كه ند و كۆسپ و سه ختی جۆراوجۆر و پووچه ڵ كردنه وه ی به شێكی زۆر له پیلانه كانی ڕژیم دا له گه ڵ سه ر كه وتنی دیار و به ر چاو، هێندێک له پیلان وكرده وه ی ترۆریستی ڕژیم كه بوونه شه هید بوونی چه ندین كادر و به پرسی لێهاتووی سازمان و بریندار بوونی كادری ڕێبه ری سازمانی خه بات، توانیویه خۆراگرانه وشێلگیرانه له مه یدانی به ر به ره كانی وكاری شۆرشگێرانه دا بمێنێ.
روونه ڕژیمی ئاخوندی ه به رده وامی پیلان له دژی سازمانی خه بات ده گێڕێ ، له به رانبه ر دا سازمانی خه بات به هیمه ت و كارایی زیاتر و تێكۆشان له پێناو ئازادی نیشتمان و رووخانی ڕژیمی ملهوڕ و ده ڕنده ی ئاخوندی و پیلانه كانی ده سه ڵاتدارانی ڕژیم و ده ستگا ئه منیه تیه كانی له ڕاده ی بهر چاو به ر په ر چ داوه ته وه.
هه ر به و بۆنه وه، داوا له تێکرای كادر و پێشمه رگه و ئه ندام و دڵسۆزان و دۆستانی سازمانی خه بات ده كه ین ، وه ک هه میشه به وه ریایی له به رانبه ر سیا سه ت و پیلانه نوێ كانی ڕژیمه ئاخوندی دا بوێستنه وه. به تێكۆشان و خه باتی نه پساوه سه ركه وتن بۆ گه لی ئازادیخوازی كوردستان وه دیی دێ و ڕژیمی ملهوڕی ئاخۆندی به ده ستی به هێزی جه ماوه ر و كۆڵنه دان و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانی ڕێگه ی ئازادی له ناو ده چی.
سه روه ری بۆ قاره مانانی گه ل و ڕێبوارانی ڕێگه ی شه هیدانی سازمانی خه بات ی كوردستان ئێران، سه ر شۆڕی بۆ خائینان و دوژمنانی گه لی كورد و دژمنانی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران.
به م بۆنه وه جارێكی دیكه به ڕژیمی دیكتاتۆر و ده سه ڵاتداران و خۆ فرۆشه ترسه نۆ كه كان ده ڵێنه وه ، ڕێبازی سازمانی خه بات به خوێنی ڕۆڵه گرانقدر و كه م وێنه كانی كوردستان ئا و دراوه، و ئه م ڕه و ته ئازادیخوازانه به هیچ پیلان و دوژمنكاری ێک له ڕیشه نایێ و سازمانی خه بات به رده وام ده بێ له پێش كه وتن و گه شه سه ندن له ڕێگه ی ڕزگاری و ئازادی دا
سه ر كه وێت خه باتی ڕزگاری خوازانه ی گه لی كورد
ئازاد و ئاوه دانتر بێت كوردستان
سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران
كۆمیته ی ناوه ندی
4 جۆزه ردانی 1386