گاردیه‌ن: ئێران كلاوه‌ى ناوكه‌یی پێشكه‌وتووى تاقى كردۆته‌وه
ئه‌و رۆژنامه له رِاپۆرتێكى تایبه‌تى خۆیدا كه رۆژى هه‌ینى ١٥ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بلاوى كردۆته‌وه به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌یێك كه تا ئێستا بلاونهبۆتهوه كه به‌شێكه له‌و بهروهندهى كه ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناوكه‌یی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران كۆى كردۆته‌وه، دانشمهندانى رژیم به ئه‌گه‌رى زۆر كه‌ل و په‌لى پێشكه‌وتووى (ته‌قینه‌وه‌ى ناوخۆى دوو زه‌مانه) یان تاقى كردۆته‌وه كه رێگه بۆ دروست كردنى كلاوه‌ى ناوكه‌یی بچوكتر و ئاسانتر له جۆره‌كانى كۆن خۆش ده‌كا.
رۆژنامه‌ى گاردیه‌ن ده‌ڵێ: كه ئه‌و تكنولۆژیه پانى كلاوه‌كه كه‌متر ده‌كاته‌وه و كارى سواركردنى له سه‌ر مووشه‌ك ئاسانتر ده‌كا.
به پێى راپۆرتى ئه‌و رۆژنامه‌یه بوونى تكنولۆژى (ته‌قینه‌وه‌ى ناوخۆى دوو زه‌مانه) له به‌ریتانیا و ئه‌مریكاش نهێنیه و له ئه‌مریكادا قسه‌كردن له‌و مه‌سه‌له بۆ به‌رپرسانى ئه‌مریكایی یان كارناسانى ناوكه‌یی كه بۆ ده‌وڵه‌ت كاریان كردوه، تاوانه.
ڕێکه‌وت: 2009-11-06 15:25:25
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه