كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات و چه‌ند قسه‌یێك
له‌م به‌شه‌دا باس له چه‌ند رێگه بۆ گه‌شه‌كردنى سازمان ده‌كه‌ین، بێ گوومان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ریزى سازمانى خه‌بات له رِابردوودا وه‌ك پێویست یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌ست نه‌بوو، نه‌بوونى یهكدهستى و یه‌كگرتوویی له ناو هه‌ر سازمان و حیزبێكى سیاسى، و ته‌نانه‌ت له ناو خانهوادهیێكیشدا ده‌بێته هۆى سه‌ر لێشێواوى و وێستانى كار و ههڵسورِانهكان و په‌یدا بوونى ئاڵۆزى و ناهومێدى.
به ته‌جروبه له رابردوو و به خوێندنه‌وه‌ى ده‌یان به‌ڵگه‌ى باوهرِ پێكراو و رێنوێنى فیلسووفان و زانایان و پێشرهوانى ئه‌دیان و هه‌روه‌ها به رێنوێنى باو باپیران ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێتى و یه‌كده‌نگى به‌ردى بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنه. هه‌ر كۆمه‌ڵێك و هه‌ر لایه‌نێك یه‌كێتى و یهكدهستى تێدا نه‌بێ شكستى خواردوه و نه‌یتوانیوه تا سه‌ر ده‌وام بێنێ. كه باس له یه‌كده‌نگى و یه‌كریزى ده‌كرێ مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كادر و ئه‌ندامان كوێركوێرانه كار بكه‌ن و به بێ نه‌زه‌ردان و به بێ رِا و ته‌گبیر ههڵسوورِانیان هه‌بێ.
ئاشكرایه چه‌نده یه‌كیه‌تى و ته‌بایی و یهكدهستى گرینگه ئه‌ونده‌ش ئاڵ و گۆرِى بۆچوونه‌كان و گوێ گرتن له نه‌زه‌رى ئه‌ندامان و مشاوره كردن و رِاوهرگرتن و برِیارى هاوبه‌ش گرینگه. كه ده‌گووترێ یه‌كده‌نگى و یهكدهستى به ماناى ئه‌وه نیه كه‌سێك به ته‌نیا كارى سازمان به بێ هیچ مشاوره و راو ته‌گبیرێك به‌رێوه‌به‌رێ و ئه‌گه‌ر رهخنهیێكیش له شێوه‌ى بهرێوهبهریهكهى گیرا، ره‌خنه‌گر تاوانبار بكرێ كه یهكدهستى وه یه‌كریزیى تێكداوه. بێ گوومان یهكدهستى و یه‌كده‌نگى به هاونهزهرى و هاوبیرى و مشاورهكردنى دڵسۆزانه جێگیر ده‌بێ. بوونى نه‌زه‌ر و رِاى جیا نه‌ك له رِادهى رێبه‌رایه‌تی دا ده‌بێ جێگیر بكرێ به‌ڵكوو ده‌بێ له هه‌موو ئورگانهكانى سازماندا له به‌رچاو بگیرێ. لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ئه‌وه‌ش روون بكه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نهزهرێكى دا و نهزهرهكهى جێ به جێ نه‌كرا، كه‌عبه كه‌ج بووه و وابزانێ كه رێ و شوێنى دیموكراسى په‌یره‌و نه‌كراوه. له سالانى سه‌ره‌تاى دامه‌زرانى سازماندا، براده‌رێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا نه‌زه‌رى ده‌دا، كاتێك به كۆى ده‌نگ به پێچه‌وانه‌ى نه‌زه‌رى ئه‌و بریار ده‌درا، قه‌بووڵى نه‌ده‌كرد و ده‌یگووت وه‌لا من هه‌ر له سه‌ر نه‌زه‌رى خۆمم و ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌یڵێن قه‌بووڵم نیه. بێ گوومان دهربرِینى هه‌ر نه‌زه‌رێك له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه له به‌رزترین پله‌ى سازمانیشدا ئه‌گه‌ر به قازانج نه‌بێ و زۆرینه په‌سه‌ندى نه‌كه‌ن نابێ فه‌رز بكرێ.
دڵسۆزى و خزمه‌ت به سازمان ته‌نیا له كاركردن و ههڵسوورِاندا نیه، خزمه‌ت به سازمان، له گوێ گرتن له ره‌خنه‌ى هه‌ڤالان و قه‌بووڵ كردنى رِاى زۆرینه و پێشنهاد و مل دان بۆ ئوسووله تهشكیلاتیهكانه. به باوهرِى من ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌نیا و به بێ رِا و بۆچوونى گشتى ده‌ست بداته كارێك كه له سیاسه‌ت و ئامانجى سازمانه‌وه دوور بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره‌ش هێندێك قازانجى زاهیرى بۆ سازمان به دواوه بێ، ئه‌و كرده‌وه هه‌ر هه‌ڵه‌یه و ئه‌و كه‌سه دسپلینى پێشێل كردوه و خزمه‌تێكى دروستى به سازمان و سیاسه‌ته‌كانى نه‌كردوه.
سازمانى خه‌بات پێویستى به‌وه‌یه كه كادر و ئه‌ندامانى به دڵسۆزى زیاتر و به له به‌ر چاوگرتنى كه‌م و كورِیهكان هه‌ڵه‌كانى رابردوو، هه‌روه‌ها ئه‌و كرده‌وه پۆزتیڤانهى ئه‌نجام دراون، له داهاتوودا هه‌نگاو هه‌ڵگرن و كار بكه‌ن.
پێویسته كونگره‌ى چواره‌م، ببێته مه‌یدانى هاتنه كایه‌ى بیرورِاى پێشكه‌وتووانه و به‌راوردى دروست و شیاوتر، به‌راورد و بیر‌و بۆچوونێك كه له‌گه‌ڵ واقعییهتى جوولانه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و جێ و شوێنه‌ى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌یه‌تى، بێته‌وه.
ئێمه نابێ لاسایی بكه‌ینه‌وه، نابێ چاولێكه‌رى بكه‌ین. ده‌بێ بزانین، سازمانى خه‌بات ئه‌وه باوهرِیهتى و سیاسهتیهتى سه‌ربه خۆى هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن جیاوازى له بیر و بۆ چوون و له كاركرد و له سیاسه‌تیدا هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى دروست وه‌ك له رابردوودا بوویهتى درێژه به ئه‌ركه‌كانمان بده‌ین. سه‌داقه‌ت، پاكى و ره‌وشت به‌رزى، شه‌فافیه‌ت، ئه‌خلاقى سیاسى هه‌میشه له سازماندا گرینگى پێ دراوه. ئه‌و خاڵه باشانه ئه‌گه‌ر هه‌مووى به ته‌واوى جێ به جێ نه‌كرابێ به خۆشیه‌وه به‌شى زۆرى هاورێبازانى سازمان كاریان پێ كردوه و پێى بار هاتوون، هه‌ر بۆیه‌ش بووه كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك دڵیان له سازمان ئێشابێ و دابرِابن، ته‌نانه‌ت چووبوونه ناوخۆى ئێران و به نه‌وعێك له‌گه‌ڵ رژیم كه‌وتبن، ئێستاش رێزیان بۆ سازمانى خه‌بات و رێبازه‌كه‌ى و كادره دڵسۆزه‌كانى هه‌یه.
جێگه‌ى خۆیه‌تى كونگره‌ى چواره‌مى سازمان ببێته مه‌یدانێك و كۆرِێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاڵه لاوازه‌كان و چاره كردنیان و هه‌روه‌ها بێته هۆى به‌ره‌و پێش بردنى ته‌شكیلاته نیشتمانى و كوردپهروهرهكهمان و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى دروست دابرێژێ و به وردى و چاوكراوه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. نابێ هه‌ڵه‌شه بین له برِیاردان و كاركردنماندا، ده‌بێ سیاسه‌تى ئوسوولى و شیاو دارێژین. رێبه‌رایه‌تیى به‌وه‌ج و لێهاتوو هه‌ڵبژێردرێ و هه‌موو ئه‌ندامێكیش به بێ هیچ دوو دڵیێك پشت و په‌ناى رێبه‌رایه‌تى نوێ و سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانى سازمان بێ.
ده‌بێ له حاست پێوه‌ندى و هاوكارى له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هێزه سیاسیه كوردستانیه‌كان وه‌ك هه‌میشه سیاسه‌تى رێزى به‌رانبه‌ر و لایه‌نگرى نه‌كردن و نزیكى كردن له لایه‌نێكى دیارى كوردستانى په‌یره‌و بكرێ.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران وه‌ك هێزێكى به‌رپرسى و خاوه‌ن جێگه و شوێنى دیار له جوولانه‌وه‌ى كوردستان ده‌بێ خۆ دوور بگرێ له كێشه و ناكۆكى باڵه جیاجیاكانى هێزه سیاسیه‌كانى كوردستانى. به باوهرِى من ئه‌و سیاسه‌ته‌ى سازمان له حاست لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى ئێران ده‌بێ وه‌ك ئهسلێكى گرینگ له پێوه‌ندیه‌كان له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى كوردستانى گرینگى پێ بدرێ.
هه‌روه‌ها له سه‌ر دۆستایه‌تى و نزیكى له هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى ئێران و سیاسه‌تى خه‌باتى هاوبه‌شى كوردستانى و سه‌رانسه‌رى و ئێرانى و دۆستایه‌تى سازمانى موجاهیدینى خهلقى ئێران ئه‌ركێك و ئهسلێكى گرینگه و بۆ جوولانه‌وه‌ى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و سازمانى خه‌بات زه‌رووره و خزمه‌ت به جوولانه‌وه‌ى كورد و سازمان ده‌كا.
به باوهرِى من پێویسته سازمان له سه‌ر سیاسه‌تى دۆستایه‌تى و نزیكى له جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى به‌رده‌وام بێ و گوێ نه‌داته پرِ و پاگه‌نده‌ى ژه‌هراوى و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه و هه‌ڵوێستى نه‌شیاو و بێ به‌راورد و بێ بناغه.
بێ شك سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردراوى كونگره‌ى چواره‌مى سازمان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ى ٣٠ ساڵ كارى سیاسى و بوونى له جوولانه‌وه‌ى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و به له‌به‌ر چاوگرتنى ره‌نج و فیداكارى كه‌م وێنه‌ى تێكۆشه‌رانى سازمان و رۆحى پاكى شه‌هیدانى سوورخهلات به برِیارى مه‌سئولانه و ههڵسوورِانى لێبرِاوانه، كار ده‌كه‌ن و هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
ڕێکه‌وت: 2009-11-06 16:48:54
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه