ئه‌گه‌رى له سێداره‌دانى مێرمنداڵێكى دیكه
دوو ساڵه له گرتووخانه‌ى ره‌شت دایه و ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌ئیدى حوكمى تۆڵه (قصاس) له ئێعدام نزیك بۆته‌وه.
ناوبراو تاوانبار كراوه كه له نزاعێكى به كۆمه‌ڵدا به چه‌قۆ مه‌هیار عهلیزادهى كوشتووه. جێگه‌ى باسه له‌م په‌روه‌نده‌دا كه‌سێكى دیكه‌ش وه‌ك بهكوژ ناسراوه كه موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ره‌زایی و ئه‌ویش به قه‌ساس مه‌حكوم كراون.
به پێى مادده‌ى ٣٧ى كنوانسیونى مافى منداڵ به‌رێوه‌بردنى سزاى ئێعدام و زیندانى هه‌تاهه‌تایی بۆ مندالان له پێش ١٨ ساڵیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روا له به‌ندى ٦ مادده‌ى ٥ جارنامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى، حوكمى ئێعدامى بۆ مندالانى ژێر ١٨ ساڵى قه‌ده‌غه كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا رژیمى ئێران به‌رزترین حوكمى ئێعدامى مندالانى له جیهاندا هه‌یه.
ڕێکه‌وت: 2009-11-16 16:26:55
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه