له‌ زیندانى ئیسفه‌هان سێ كه‌س ئێعدام كران
له‌ زیندانى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان به‌ تاوانى كرِین و فرۆشتنى مه‌وادى موخه‌دیر له‌ سێداره‌ دران.
رۆژنامه‌ى كه‌یهان ناونیشانى ته‌واوى ئێعدام كراوه‌كانى بلاونه‌كردۆته‌وه‌ به‌لام له‌ زمانى به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانى دادگوسته‌رى ئیسفه‌هان نووسیویه‌ كه‌ ئێعدام كراوه‌كان به‌ ناوه‌كانى وه‌حید و ره‌سوڵ و ژنه‌كه‌ش به‌ ناوى بیگم له‌لایه‌ن دادگاى ئینقلابى ئیسفه‌هانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوم كراون كه‌ به‌ ته‌ییدى دیوانى به‌رزى وه‌لات، رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دران.


ڕێکه‌وت: 2009-11-18 15:55:21
به‌شی ( )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌