بیره‌وه‌رى چه‌ند شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات له مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ردا
له خه‌زه‌ڵوه‌ردا كه‌ژ و كێ‌و، دار و پێ ده‌شتى نیشتمانم خه‌زه‌ڵ ههڵدهگهرِێ. به‌رگى داره‌كان به ئاهه‌نگى پاییزانه داده‌وه‌رن و ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وى و له‌گه‌ڵ خاكى نیشتمان، ره‌نگێكى جوان ده‌نوێنن كه هیچ شارهزایێك و هیچ وێنه‌كێشێك ناتوانێ وێنه‌ى بكێشن. له خه‌زه‌ڵوه‌ردا تنوك تنوك باران به سه‌ر پێ ده‌شت و به‌رگى خه‌زاڵ و زه‌رد و ئهرخهوانیكاندا ده‌بارێ. بارینى تنوك تنوكى باران و وه‌رینى گه‌لاى دار برو و دار مازو و، داره بهنهكان.... ئاهه‌نگێكى حه‌زین تۆمار ده‌كه‌ن كه دڵى هه‌ر ئهویندارێكى به سۆز وه‌ئاگا دێنێ.
من ئه‌و ئاهه‌نگه‌م زۆر بیستووه، ئه‌و وه‌رزه‌م زۆر دیوه، دیومه له‌گه‌ڵ تنوك تنوكى باران و له‌گه‌ڵ وه‌رینى به‌رگى داره‌كان، قریشكهى چه‌كى پێشمه‌رگه‌ى نه‌به‌ز و دڵخۆش و عاشق به ئازادى، پارێزه‌رى كه‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و پهرچهمدارى ئازادى، به سه‌ر دژمندا باریوه‌و هه‌ناوى دژمنى خستووه و دڵى تاك تاكى میلله‌تى شاد كردوه. ئه‌و رۆژانى خهزانهم زۆر دیوه كه له‌گه‌ڵ بارینى باران و زێرِین بوونى لێره‌وار و پێ ده‌شتى نیشتمانم به هه‌ڵمه‌تى پێشمه‌رگه لاشه‌ى بۆگه‌نى دوژمن له سه‌ر خاكى پاكى نیشتمان ده‌كه‌وت و بارانى ره‌حمه‌ت خوێنى پسیانى ده‌شته‌وه و بهرووباردا له كوردستانى ده‌رى ده‌كردن.
٣٠ ساڵ و ٣٠ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ره قاره‌مانانى گه‌ل، رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى كوردستان و سه‌روه‌رانى سازمانى خه‌بات، خوێنیان فیداى ئاواته‌كانى گه‌ل ده‌كه‌ن و به خوێنى ئاڵ و سووریا‌ن رێبازى كوردایه‌تى و ئازادیخوازى ره‌نگین ده‌كه‌ن. ٣٠ مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌ر ١٢ مانگى سێ ساڵه رۆڵه‌كانى گه‌ل كه له پێناو ئازادی‌دا، خه‌بات ده‌كه‌ن به ده‌ست دڵ ره‌شان و مرۆڤ كوژه‌كان خوێنیان دهرِژێ و رۆحى پاكیان بۆ به‌هه‌شتى به‌رین بهرِێ ده‌بێ.
به‌ڵێ، ئه‌و رۆژانه‌ى دایكه دڵ گه‌وره و به‌هه‌سته‌كان له سه‌ر به‌رماڵ نزا و پارِانهوهیان له خوداى گه‌وره ده‌كه‌ن، رۆڵه‌كانیان بپارێزێ و دژمنیان كوێر بكا. پێشمه‌رگه‌كانى سازمانى خه‌بات به پشت به‌ستن به خوداى گه‌وره و به دۆعا و نزاى دایكان و پشتیوانى هاونیشتمانان له سه‌ر رێبازى پیرۆز حه‌ماسه‌ى وه‌ك ١٠ى خهزهڵوهرهكان كه دژمنى تێدا تار و مار كرا و لوتى ئاخوندانى تێدا له خاك درا ده‌خولقێنن. تێكۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌كان به مقاومه‌ت و خۆراگریان له به‌رانبه‌ر برسیه‌تى و سه‌رما و گه‌رما، دوورى ئازیزان و خۆشه‌ویستان و دوورى نیشتمانى ره‌نگین، خۆراگرى ده‌كه‌ن و به دژمنانى كورد و به چڵكاوخۆران و بهكرێگیراوان و ده‌سه‌لاتى رووره‌شى ئاخوندى ده‌ڵێنه‌وه كه ئێمه به‌رده‌وامین له سه‌ر رێبازى شۆرش، به‌رده‌وامین له سه‌ر فیداكارى و تێكۆشان، به‌رده‌وامین له پارێزگارى رێبازى شه‌هیدانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌موو شه‌هیدانى دیكه‌ى سازمان. شه‌هیدانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر كه به فیداكارى و خوێنى پیرۆزیان حه‌ماسه‌ى كه‌م وێنه و مێژوویی ١٠ى خه‌زه‌ڵوه‌ریان مۆر كرد. شه‌هیدانى قاره‌مانى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر: مامۆستا سه‌ید خه‌لیل شه‌ریفیان ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى سازمان، شه‌هید جه‌لال ره‌سووڵى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و تێكۆشه‌ر، شه‌هید كاك سه‌ید حسین حسینى كادر و پێشمه‌رگه و لاوى دڵسۆزى سازمان، شه‌هید كاك جه‌لال ره‌سووڵى، شه‌هید كاك جه‌هانگیر مهولانى، شه‌هید كاك حه‌سه‌ن مهولانى، شه‌هید كاك ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دى، شه‌هید كاك جه‌لال محه‌ممه‌دپوور، شه‌هید كاك ره‌سووڵ ساڵحزاده، شه‌هید مام ده‌روێش ئه‌حمه‌دى، شه‌هید كاك كه‌ریم كه‌ریمى، شه‌هید كاك غه‌ریب عهبدالهزاده، شه‌هید كاك سه‌ید كه‌ریمى مه‌جیدى، شه‌هید كاك كه‌ریم كانى به‌ردى و ده‌یان شه‌هیدى دڵسۆزى سه‌ربه‌رزى دیكه‌ى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر.
هه‌زاران سلاو له شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى مانگى خه‌زه‌ڵوه‌ر و تێكرِاى شه‌هیدانى دیكه‌ى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران.
ڕێکه‌وت: 2009-11-28 09:21:38
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه