٢٥ى نوامبر رۆژى جیهانى نه‌هێشتنى توندوتیژى دژى ژنان
بۆ یه‌كسانى ده‌گیرێن و له‌دواى شكه‌نجه و ئازارێكى زۆرى روحى و جه‌سته‌یی حوكمى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ و گیانیان پێش كه‌ش به ئامانجه‌كانى خۆیان و داهاتووهكانیان ده‌كه‌ن. له‌دواى هه‌وڵێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى خه‌بات بۆ مافه‌كانى ژنان درا، له كونفرانسێك دا له مه‌كزیك پێشنیارى ئه‌وه كرا كه رۆژى ئیعدامى خوشكانى میرابل به رۆژى به‌ربه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ توندتیژى دژى ژنان دیارى بكرێت. له‌ساڵى ١٩٩٨ رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان ئه‌و رۆژه‌ى وه‌كوو رۆژى نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى ژنان دیاریكرد و لهبرِیارنامهیێك دا له‌ژێر ناوى ژنان، ئاشتى و هێمنى ئه‌و یاسایه‌ى په‌سه‌ند كرد. جگه له‌وه‌ش ژنانى چالاك بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر نه‌وعه چهوساندنهوهێك و پێشیل كردنى مافه‌كانى ژنان بوونه هۆى دانانى كومیسیونێك لهرێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به روونى مافه‌كانى ژنانى تێدا په‌سه‌ند كراوه و خراوه‌ته به‌رده‌ست وه‌لاتانى جیهان تا پێبه‌ندى ئه‌و جارنامه‌یه بن. كاتێك كه باسی یاسا ده‌كه‌ین، ماناى ئه‌وه‌یه كه پێبهندبوونێك به‌و یاسایه ده‌بێ هه‌بێ و ئه‌گه‌ر لادانێك بكرێ سزاى جۆراوجۆر له‌به‌رانبه‌رى دابه كار دێ و كه‌سی لاده‌ر به تاوانبار ده‌ناسرێ. به‌لام به‌داخه‌وه هه‌نووكه‌ش له‌زۆرێك له‌وه‌لاتانى جیهان پێشێل كردنى مافى ژنان به زه‌قى ده‌كه‌وێته به‌رچاو و ئه‌و قانون و رێسایانه‌ش به ته‌واوى نه‌یانتوانیوه رێگرێك له‌به‌رده‌م پێشێل بوونى مافى ژنان بن و ده‌بینین له‌هه‌موو جیهان كه‌م و زۆر توندوتیژى له‌به‌رانبه‌ر ژنان به‌رێوه ده‌چێت. توندوتیژى به‌گه‌وره‌ترین مۆته‌كه به‌رانبه‌ر هه‌ر پێش كه‌وتنێك و ماف وێستنێك بۆ ژنان دێته ئه‌ژمار. ئێستاش له‌سه‌ده‌ى ٢١ دا نه‌هێشتنى توندوتیژى بۆسه‌ر ژنان گه‌وره‌ترین خه‌م و له‌سه‌رووى هه‌موو ههولێكێ چالاكوانانى مافى ژنانه لهبهشێكى گه‌وره‌ى وه‌لاتانى جیهان. توندوتیژى لهجورها شیوه وه‌كوو ئازارى جه‌سته‌یی، روحى، كۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى و...هتد له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى پیاوسالاره‌وه به پشتیوانى داب و نه‌ریت و كلتورى دواكه‌وتووى كۆمه‌ڵگا له راست ژنان به‌رێوه ده‌چێ. جیاواز له‌وه‌ش له‌هێندێك وه‌لاتان وه‌كوو رژیمى ئێران توندوتیژى ده‌بێته قانون و پاڵ پشتى پیاوانى سیاسه‌تمه‌دار و حكوومه‌تیشى دێته پاڵ. جگه له‌وه‌ش ئافره‌تان له‌كوردستان سهرهرِاى پێخۆست كردنى مافه‌كانیان له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یش له مافى چاره‌نووس بێبه‌ش كراون.
سهرهرِاى ته‌واوى ته‌گه‌ره و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئافره‌تان، به‌لام به شێوه‌ى گشتى و به‌رفراوان، ده‌توانین رێژه‌ى كه‌م و زۆرى توندوتیژى له وه‌لاتان بگه‌رێنینه‌وه بۆ نه‌خوێنده‌وارى و كه‌مى ووشیارى ئافره‌تان. ده‌توانین به‌شێوه‌یێك بڵیێن بوونى هه‌ست و كرده‌وه‌ى توندوتیژانه له‌لایه‌ن پیاوان بۆ سه‌ر ئافره‌تان واقعیه‌تێكه، به‌لام قه‌بووڵكردن و باوه‌ر هێنان به ئاسایی بوونى ئه‌و رِهوته، ناسروشتى و كاره‌ساتباره. كاتێك داپڵۆسین و به كه‌م زانینى ره‌گه‌زى مێ و ئازار و توندوتیژى ده‌چێته ناو رِهگ و ده‌مار و ده‌بێته داب و نه‌ریت و به‌شێك لهكهسایهتیهكانى تاك پێك دێنێ، چ ئاكارێك جگه له‌وه‌ى كه به توندى به‌رپه‌رچى ئه‌و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسووكه‌وته بدرێته‌وه له‌به‌رده‌م ئافره‌تان دا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر چه‌ند ره‌نگه ئه‌و برِیاره به هۆى كه‌ند و كۆسپ و ته‌گه‌ره جیاوازه‌كان كارێكى سووك و ساكار نه‌بێ، به‌لام به‌دڵنیایه‌وه ده‌تواندرێ بۆ كه‌مكردنه‌وه و رِاهێنانى به‌ره‌ى نوێ له‌سه‌ر كلتورێكى ئینسانى كاریگه‌ر بێ. ئافره‌تان به به‌رده‌وامى ده‌بێ لهمشورى خۆ پێگه‌یاندن و ووشیاركردنه‌وه و ناسینى مافه‌كانیان بن و پاشانیش له‌به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تیه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زیى دا بوێستنه‌وه. پیاوانى روناكبیر و ئایینى و یهكسانیخوازیش نابێ بێ رِهوڵ بن بۆ نه‌هێشتنى هه‌ر جۆره توندوتیژیێك و ده‌بێ بۆ ئاگا هێنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا، هاوكار و پاڵپشتێكى قایم بۆ ژنان بن.
كومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستان ئێران
٢٥/١١/٢٠٠٩
ڕێکه‌وت: 2009-11-30 08:42:59
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه