به‌رێوه‌چوونى كونفرانسی به‌رایی كنگرهى چواره‌مى سازمان له بنكه‌ى مه‌ركه‌زیی سازمان له شارۆچكه‌ى تۆبزاوا (ناحیه‌ى رزگارى)
سه‌ره‌تاى كونفرانس به فاتیحایێك و دهقیقهیێك وێستان بۆ روحى پاكى شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد. پاشان ئه‌ندامانى كومیته‌ى ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ى ٤ باسێكى تێر و ته‌سه‌لیان له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان هه‌روه‌ها مێژووى سازمانى خه‌بات ده‌ست پێكرد و كۆبوونه‌وه‌كه به ئاڵ و گۆرِى نه‌زه‌رات و بیر و بۆچوونى ئاماده‌بوانى كۆنفرانسه‌كه درێژه‌ى كێشا.
پاشان هه‌لبژاردنى كاندیداكان بۆ كۆنگره له كه‌ش و ههوایێكى دیموكراتیك بهرِێوهچوو و پاڵێوراوان بۆ كۆنگره‌ى چواره‌م راگه‌یێندران.
كۆنفرانسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو و به خۆشی و پیرۆزبایی له یه‌كتری كردن كۆتایی پێ هات.

ڕێکه‌وت: 2009-12-04 16:25:51
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه